ڕوانینێكی كۆمه‌ڵایه‌تیانه بۆ پرسی ژن له هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی _ مه‌یدانییه له كۆنتێكستی ( كۆمه‌ڵناسیی سیاسی -چێندهری)
Perspective sociale pour les questions féminines dans la région du Kurdistan Recherche analytique et de terrain dans le contexte de la sociologie politique du genre
Prepared by the researcher : Dr. Shonem Yahya Khader – Democratic Arab Center – Berlin – Germany
Democratic Arab Center
International Journal of Kurdish Studies : Second issue – July 2023
A Periodical International Journal published by the “Democratic Arab Center” Germany – Berlin
:To download the pdf version of the research papers, please visit the following link
كورته‌یه‌ك
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر پرسی ژن له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه، گێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان هه‌رێمی كوردستانی _عێراقه، دوای 2003 وه .له‌م لێكۆلێنهوهیهدا پرسی ژن لە ڕوانگەی(سۆسیۆ_ پۆلۆ_جێنده‌ری) واتا زانستی(كۆمه‌ڵناسی سیاسی –جێندەرییەوە) شیكردنەوەی بۆ ده‌كه‌ین،خستنەناو(كۆنتێكستوالیزاسیۆنی) واتا (بهستینهی) ئەم بوارە، پێویستییەكی ئه‌كادیمی یه. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی شیكاریی ومهیدانییه، گرنگی ئه‌م لێكۆڵینەوەیەدا له‌وه‌دایه، كار له‌سه‌ر پرسی ژن و ئهوگۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه‌به‌سه‌ر بارودۆخی ژن‌دا هاتوون. به‌تایبه‌تی له‌ڕووی یاساییه‌وه و پلانی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی. وهه‌روه‌ها ده‌رخستنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ژن، و ڕۆڵی میدیا وه‌كو كه‌ناڵێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر به ئاراسته بردنی كۆمه‌ڵ. ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌مان، كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ی كه وهكوتوێژهرێك له پرسی ژن له ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆمان دروستبوبوون له‌وانه:-ئایه داب و نه‌ریت چ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروستكردووه؟ تا چه‌ند هه‌مواركردنی یاساكان له هه‌رێمی كوردستاندا به پراكتیزه كراوه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه؟ ئه‌م دیاردهكۆمهڵایهتیانه كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانی ژنان به گشتی دروست ده‌كه‌ن چین ؟ توندوتیژی دژ به ژنان وپلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌ییه‌وه چییه وچۆن بووه؟ میدیا چ رۆڵێكی له نیشاندنی وێنای ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بوو ؟ تا چه‌ند میدیا رۆڵی هه‌بووه له ده‌رخستنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ژنان؟لە ڕووی میتۆدۆلۆژییەوە پشتمان بە میتۆدی مێژوویی و شیكاری و چاوپێكەوتن سەبارەت بە پرسی ژن لە ڕەهەندە كۆمەڵایەتی بەستووە.
résumé
Cette recherche est menée sur des questions des femmes d’un point de vue social, et notre domaine de recherche est la région du Kurdistan d’Irak après 2003. Nous analyserons des questions des femmes dans une perspective socio_ politique de genre. La contextualisation de ce domaine est un impératif académique. IL s’agit d’une recherche analytique et de terrain dont l’importance réside dans le fait qu’elle travaille sur les questions féminines et les changements sociaux qui se sont produits dans le statut des femmes. Notamment au niveau de la loi et du plan gouvernemental de lutte contre la violence. IL met également en lumière les questions des femmes et le rôle des médias en tant que canal efficace pour guider la société. Le but de notre recherche est de travailler sur les questions suivantes qui nous ont été posées en tant que chercheuses sur les problématiques féminines dans la dimension sociale, notamment: Quel est l’effet des coutumes et des traditions sur les acteurs sociaux? Quels sont ces phénomènes sociaux qui menacent la vie des femmes en général? La violence contre les femmes, et quel est le plan du gouvernement régional du Kurdistan à cet égard? Quel est le rôle des médias dans la clarification de l’image de la femme dans la société? Dans quelle mesure les médias ont-ils joué un rôle dans la mise en lumière des problèmes des femmes? Méthodologiquement parlant. Nous nous sommes appuyés sur des méthodes historiques, des analyses et des entretiens sur les question des femmes dans une perspective sociale.
نظرة اجتماعية لقضايا المرأة في إقليم كردستان بحث تحليلي وميداني في سياق علم الاجتماع السياسي الجنساني
ملخص
يتم إجراء هذا البحث حول قضايا المرأة من منظور اجتماعي ، ومجالنا البحثي هو إقليم كردستان العراق بعد عام 2003. في هذه الدراسة ، سنحلل قضية المرأة من منظور اجتماعي وسياسي وجنساني. يعد تحديد سياق هذا المجال ضرورة أكاديمية. هو بحث تحليلي وميداني تكمن أهمية هذا البحث في أنه يعمل على قضايا المرأة والتغيرات الاجتماعية التي حدثت في وضع المرأة. خاصة من ناحية القانون وخطة الحكومة لمكافحة العنف. كما يسلط الضوء على قضايا المرأة ودور الإعلام كقناة فاعلة في إرشاد المجتمع. الهدف من بحثنا هو العمل على الأسئلة التالية التي طرحت لنا كباحثين حول قضايا المرأة من البعد الاجتماعي ، ومنها: – ما هو تأثير العادات والتقاليد على الفاعلين الاجتماعيين؟ إلى أي مدى تم تعديل القوانين في إقليم كوردستان وهل أثرت على التغيير الاجتماعي؟ ما هي هذه الظواهر الاجتماعية التي تهدد حياة المرأة بشكل عام؟ العنف ضد المرأة وما هي خطة حكومة اقليم كردستان بهذا الخصوص؟ ما هو دور الإعلام في توضيح صورة المرأة في المجتمع؟ إلى أي مدى لعب الإعلام دورًا في إبراز قضايا المرأة؟ ومن الناحية المنهجية ، اعتمدنا على الأساليب التاريخية والتحليلات والمقابلات حول قضايا المرأة من منظور اجتماعي.
1ــــ1 پێشەكیی:-
ئه‌گه‌ر ژن هه‌ستی به لاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی كردبێت، ئه‌وا زاده‌ی هه‌ڵومه‌رجی ناته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، لە سەردەمی هاوچەرخدا مرۆڤایەتی توانیویەتی دەستکەوت و دەستکەوتی گەورەی مرۆیی لە ئاستی ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی و کەرامەتی مرۆڤ بەدەستبهێنێت، ئەمەش لە بەرامبەردا بەهای مرۆڤی بەرزکردەوە لە هەموو ئاستەکاندا، هەروەها ئەو پەیمان و یاسایانەی پەیوەستن بە مافە دەستەجەمعی و تاکەکەسییەکانی مرۆڤەوە کە لەلایەن دەوڵەت و کۆمەڵگاکانەوە بە گشتی پەسەندکراون، هەروەها لەنێو ئەو دەستکەوتانەی کە مرۆڤایەتی توانیویەتی لە ئێستادا بەدەستی بهێنێت، زاڵبوونە لەسەر میراتی کۆمەڵایەتی و کولتوورە باوەکان لە هەموو شارستانیەتەکاندا سەبارەت بە دۆخی تاڵی ژنان، بەتایبەتی لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، تا ئەو کاتەی ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان بوو بە مەرجێک بۆ تێکەڵبوون لە کۆمەڵگەی جیهانی، وەک زۆرێک لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان داوای کۆتاییهێنانیان دەکرد بۆ هەڵاواردن لە دژی ژنان بە هەموو جۆرەکانیەوە، لەوانەش جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان. له‌م لێكۆلێنهوهیهدا پرسی ژن له ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین. به خستنه ناو كۆنتێكستی (سۆسیۆ_ پۆلۆ_ جێنده‌ری) واتا زانستی( كۆمه‌ڵناسی سیاسی –جێندەرییەوە) چونكە پرسی ژن پرسێكی كۆمه‌ڵناسیی و سیاسییشە, بۆیە خستنەناو(كۆنتێكستوالیزاسیۆنی) واتا (بهستینهی) ئەم بوارە پێویستییەكی ئه‌كادیمی یه. جگه له‌مه له دوای 2003 مان هه‌ڵبژاردووه چونكه دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، زیاتر كاركرا لهسهرههموواركردنی یاساكان. به‌تایبه‌تی یاسای باری كه‌سێتی. هه‌روه‌ها ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی شیكاری و ، له‌م لێكۆڵینەوەیەدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار له‌سه‌ر پرسی ژن و ئهوگۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه‌به‌سه‌ر بارودۆخی ژن‌دا هاتوون باسیان لێوه‌بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی یاساكان و پلانی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی. وهه‌روه‌ها ده‌رخستنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ژن، و ڕۆڵی میدیا وه‌كو كه‌ناڵێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر به ئاراسته بردنی كۆمه‌ڵ.
گرنگی ئه‌م توێژینەوەیە، له‌وه‌دایه لە ڕوانگەی كۆمه‌ڵناسی سیاسی -جێندەرییەوە شیكردنەوەی بۆ پرسی ژن ده‌كه‌ین، چونكە پرسی ژن پرسێكی سیاسیه و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه. هەروەها لێكۆڵینەوە لە بواری جێندەریش خۆی لە هەموو ئەو سیفەت و ڕوانگە و گۆڕانكاری و جیاكارییانە دەدات لە ڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەوە لەنێوان هەردوو ڕەگەزدایە، هەڵبەتە ئەمەش بە گوێرەی هۆشیاری و ئاستی كۆمەڵگەكان دەگۆڕێت. بۆیە خستنەناو كۆنتێكستوالیزاسیۆنی ئەم بوارە، وەكوو پێویستییەكی ئه‌كادیمی.هه‌روه‌ها گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه له ئاینده‌دا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی بۆ ئه‌و تۆێژه‌ر و كه‌سانی پسپۆر له‌م بواره‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌نێو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پرسی ژن كار ده‌كه‌ن، جگه له‌مه له بواری یاسایی وه ده‌تواندرێت سوودی ڵێ ببێندریت. بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی تاك به‌گشتی ژنانی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌تی.هەروەها لە ڕووی تیۆرییەوە پشتی بە چەندین سەرچاوە و دۆكیۆمێنت بەستووە.
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌مان
كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ی كه وهكوتوێژهرێك له پرسی ژن له ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆمان دروستبوبوون له‌وانه:-ئایه داب و نه‌ریت چ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروستكردووه؟ تا چه‌ند هه‌مواركردنی یاساكان له هه‌رێمی كوردستاندا به پراكتیزه كراوه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه؟
ئه‌م دیاردهكۆمهڵایهتیانه كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانی ژنان به گشتی چین ؟ توندوتیژی دژ به ژنان وپلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌ییه‌وه چییه وچۆن بووه؟ میدیا چ رۆڵێكی له نیشاندنی ئیماژی ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه ؟ تا چه‌ند میدیا رۆڵی هه‌بووه له ده‌رخستنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ژنان؟
لە ڕووی میتۆدۆلۆژییەوە
پشتمان بە میتۆدی مێژوویی و شیكاری و چاوپێكەوتن سەبارەت بە پرسی ژن لە ڕەهەندە كۆمەڵایەتی بەستووە.
1-2 شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان له‌وانه:-
*پرسی ژن:
لە سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا پرسی ژنان و داوای مافەکانیان دەستی بە وروژاندن کرد و ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ پرسی مۆدێرنیزاسیۆنی کۆمەڵگا بە گشتی.
کاتێک دەڵێین “پرسی ژن” لێره‌دا مه‌به‌ستمان چییه ؟
ژنان لە پێناو یەکسانی کۆمەڵایەتی و سیاسی‌دا ڕووبەڕووی بەربەستی زۆر دەبنەوە. بەکارهێنانی زاراوەی “پرسەکانی ژنان” بۆ چارەسەرکردنی ئەم بەربەستانە یان دەرفەتە نایەکسانەکان دەتوانێت تیشک بخاتە سەر ئەو سەختیانهی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە. لە هەمان کاتدا زاراوەی “پرسەکانی ژنان” پێناسەیەکی گشتگیره‌و ئەو پرسانە پێناسە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە یان پەیوەندییان بە یەکسانی جێندەرییەوە هەیە.
مافی ژنان لە بنەڕەتدا مافی مرۆڤن، کاتێک باس لە بەشداری یەکسانی ژنان دەکرێت و ڕەنگە پێچەوانەکەی بێت، ئەمەش هێما بۆ ئەو ڕاستییە دەکات کە زۆرجار ژنان وەک پله دوو لە کۆمەڵگادا سەیر دەکرێن و مرۆڤایەتییەکەی پێویستی بە دانپێدانانی ئاشکرا هەیە. بۆیه پێمان وایه ئه‌م زاراوه‌ییه “پرسی ژن” زۆر ڕه‌هه‌ند له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه پرسی ژن له ڕووی ساسیه‌وه له ڕووی ئابوورییه و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگییه‌وه.
ئه‌و زاراوه‌ییه له فەرەنسییەوە وەرگێڕدراوە بۆ پرسەکانی ژن بە واتای وشەیی “كێشه‌كانی ژن” و هه‌موو ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كه ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یگێرێت. و هەردووکیان ئاماژەن بۆ ئەو مشتومڕە فیکرییەی کە لە سەدەی پانزەهەمەوە تا هەژدەهەم سەبارەت بە سروشتی ژن و هەڵمەتە فێمینیستەکان بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دوای سەدەی هەژدەهەم باس ده‌كرا و پرسی ژنلۆژی لقێكه له‌زانستی جێنده‌ری.
د.جمیله پێ وایه “یەکسانی نێوان ژن و پیاو بە یەکێک لە بناغەکانی تێڕوانینی ئیسلامی بۆ پرسی ژن دادەنرێت. دەشڵێت: ژن و پیاو لە دەقەکانی شەریعەتدا یەکسانن، وە دروست نییە مامەڵە لەگەڵ یەکێکیان بکرێت بە جیاکاری، ئیمتیاز یان لایەنگری، گرنگی ڕوونکردنەوەی ئەم پرەنسیپە لەوەدا دەردەکەوێت کە یەکسانی ڕەگەزەکان لە بواری فەرمان یان بڕیاردان پێویست ناکات بە بەڵگە بسەلمێنرێت چونکە بنەمایە، ئەوەی پێویستە بەدوای بەڵگەدا بگەڕێت، نایەکسانی و تایبەتمەندی ژنانە کە بڕیاری جیاوازیان هەیە.( المصلي ، org.16/08/2020)
پێمان وایه قسه كردن له‌سه‌ر بواری یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاودا له شه‌رعیه‌تی ئیسلامی‌دا، یه‌كێكه له پرسه‌كانی تایبه‌ت به ژنان. له ڕووی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا.
گرنگترین پرسه‌كانی پەیوەستن بە ژنان بریتییه له مافی جەستەیی، سەربەخۆیی، ئازادی بیر وڕا،و توندوتیژی سێکسی، توندوتیژی خێزانی، نەخوێندەواری، بێ‌کاری، و نایەکسانی کە توندترین کارەساتی کۆمەڵایەتین کە تووشی ژنان دەبن. دەنگدان،و به‌شداری سیاسی ،گرێبەستی یاسایی، مافی یەکسان لە یاسای خێزان، دادپەروەری له مووچەی یەکسان، مافی زاوزێ و… مافی خاوەندارێتی، پەروەردە و كاركردن، . بۆیه ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا تشكمان خستۆته سه‌ر لایه‌نێك له پرسه‌كانی تایبه‌ت به ژنان ئه‌ویش ڕه‌هه‌نده كۆمهڵایهتیهكهیهتی.
ڕوانینی كۆمه‌ڵایه‌تی:
دەکرێ ڕوانینی کۆمەڵایەتی بەو شێوەیە تێبگەین کە پەیوەندی بە پەروەردەی تاکەوە هەیە. مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە: وەک گروپێک پێداویستییە جەستەیی و ڕەمزییەکانی تێر دەکات. مرۆڤ هەمیشە پێویستی بە کەسانی دیکە هەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی، هەر بۆیە گرنگه هەموو ئەو ئامرازانە پەرەپێبدات کە لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی خۆیدا هەن. لە لایەکی ترەوە ڕوانینی کۆمەڵایەتی پەروەردەیهو پێویستە بۆ هەموو هاووڵاتیان بەردەست بێت. له پێناو پەرەپێدانی بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لەبار. ئه‌و پێوه‌رانه‌ش له رۆشنبیری كه‌لتوری و پرسه‌ی بهكۆمهڵایهتیبوونهوه هاتووه.
لە کۆمەڵناسیدا ڕوانینی کۆمەڵایەتی باس لە مەودای نێوان گروپە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگەیەک دەکات، وەک چینی کۆمەڵایەتی، ڕەگەز یان نەتەوە.و گروپە جیاوازەکان کەمتر لە ئەندامانی یەک گروپ تێکەڵ دەبن. پێوەرێکە بۆ ئەو نزیکی یان ئینتیمایەی کە تاک یان گروپێک هەستی پێدەکات بەرامبەر بە تاک یان گروپێکی تر لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا، ئاستی متمانەی گروپێک بۆ گروپێکی تر و هاوشێوەیی هەستپێکراوی بیروباوەڕەکان. (Boguna, 2004, p70)
به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه‌ش له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا خۆی له چ چه‌ند بابه‌تێكی كۆمهڵایهتییدادهدات وه‌كو داب و نه‌ریت و گۆرانكارییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی ژن و پلانی حكومه‌ت بۆ پاراستنی پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به ژن و میدیا وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك و وینای ژن له‌نیو میدیای كوریدا دا و كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ری.
1ــــ3 گرفتی توێژینەوەكهمان
دیاریكردنی گرفتی توێژینەوەكە مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەنجامدانی هەر توێژینەوەیەك، گرفتی توێژینەوەكە دەوەستێتە سەر ئەو پرسە یاخود ئەو دیاردەیە كە لێكۆڵەر لێی دەکۆڵێتەوە. هەوڵ دەدات وەڵامەكان بە شێوازێكی بابەتییانە بە كۆمەڵ بدات. لەوانە: ئایه داب و نه‌ریت چ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروستكردووه به‌تایبه‌تی ژنان؟تا چه‌ند هه‌مواركردنی یاساكان له هه‌رێمی كوردستاندا به پراكتیزه كراوه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه؟ئه‌م دیاردهكۆمهڵایهتیانه چین كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانی ژنان به گشتی؟
ئەم پرسیارانە لای توێژەر هەم دەبێتە ئامانجی توێژینەوەكە و دۆزینەوەی بنچینەی ئه‌م كێشه و گرفت و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ژن ده‌بنه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا، هەوڵدانێكیشە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئه‌م توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كیدا ده‌كرێن.
1ـــــ4 گریمانەی ئەم توێژینەوە
خۆی لە چەند گریمانەیەكدا دەبینێتەوە، لەوانە:
-&ــ داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرسی ژن هه‌یه.
&-هه‌مواركردنی یاساكان تاراده‌یه‌ك توانیویانه گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكه‌ن.
&-هه‌ندێ له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا گۆرانیان به‌سه‌ردا هاتووه.
&میدیای كوردی له قه‌یرانی فیكریدا و ژیانێكی ئیفتیرازی له نێوان واقیعی كۆمه‌ڵگه‌و دونیای ئه‌وه‌ی دیوی شاشه دروستكردووه.
به‌شی یه‌كه‌م:
پرسی ژن و دابونه‌ریت:
داب بریتییه له‌و كارانه‌ی كه خه‌ڵك له ژیانی ڕۆژنهیاندا پشتی پێ ده‌به‌ستن و ده‌بێته به‌شێك له‌وان. لادانی تاك له داب، به‌لای ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگەوە كارێكی نه‌شیاوه و ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، بگره هه‌ندێک جار كاره‌سات و ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تیی لێ دهكهوێتەوە. نه‌ریتیش تاك به میرات بۆی ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته به‌شێك له كولتووری كۆمه‌ڵگه. بۆیه دابونه‌ریت به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه به‌شێك له كولتوور و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك دروست ده‌كەن. باشی و خراپیی كاریگه‌رییه‌كانی دابونه‌ریتیش، به گوێره‌ی هۆشیاری و ڕه‌فتار و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاك ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌سعەد فایز ده‌ڵێت: “داب بریتییه له هه‌موو ئه‌و ئهعرافانهی كه نه‌وه‌كان بۆیان به میرات ده‌مێنێتـه‌وه و ده‌بێته به‌شێك له بڕوایان، به‌رده‌وام ده‌بێت و پێوەی په‌یوه‌ست ده‌بن، چونكه له كولتووری ئه‌وانەوە وه‌رگیراوه. به‌ڵام نه‌ریت بریتییه له كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و ڕه‌فتار، له ده‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی كۆمه‌ڵێك تاك له‌سه‌ری و پشتئه‌ستووره به كۆمه‌ڵگه.” هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “دابی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت و دوایی ده‌بێت به نه‌ریت. (فایز،2011-2012،ل121)”
بۆ نموونه؛ هه‌ندێک له‌و نه‌ریتانه‌ی كه له هاوسه‌رگیریدا له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا هه‌یه، وه‌كوو ئیسرا فه‌یسه‌ڵ ده‌ڵێت: “پێشتر كچ كه شووی ده‌كرد، ته‌نیا ڕۆژی یه‌كه‌می پشووی ده‌دا، دوایی ده‌بووایه یه‌كه‌م كه‌س هه‌ڵبستێت له خه‌و و دوایین كه‌سیش بخه‌وێت.”
هه‌روه‌ها ئیسرا ده‌ڵێت: “له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا نه‌ریت بوو كه ده‌بووایه مه‌لا شه‌رعیه‌ت به‌م هاوسه‌رگیرییه بدات، به‌ڵام ئێستا هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا سزای له‌سه‌رە، ئه‌گه‌ر ته‌نیا به مه‌لا بێت.[1]
ئه‌م بابه‌ته له هه‌رێمی كوردستاندا به یاسا ڕێك خراوه، یاسای ژماره 6ی ساڵی 2011 تایبه‌ته به ماره‌بڕینی ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا، هه‌ر پیاوێك له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنی خۆی مارە ببڕێت، سزا ده‌درێت به به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یەک کە لە 6 مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت، یان به بژاردن له 3 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له 5 هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ژنی هه‌بوو و له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی تری به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی دیكه‌یدا هێنا، ئه‌وا سزاكه‌ی به به‌ندكردن ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 5 ساڵیش زیاتر نه‌بێت.(ره‌فیق،2018.ل21)
به هۆی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایەوە، پرسی فره‌ژنی تا ڕاده‌یه‌ك كه‌م بووەوە، به‌ڵام هه‌ندێک كه‌س ده‌چوون له ده‌ره‌وه‌ی سنووری یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ژنی دووه‌میان ده‌هێنا، ئه‌مه‌ش بۆخۆی لادان له یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بوو.
په‌یمان ڕه‌شید ئاغا له عه‌شیره‌تی دزەییه، ده‌ڵێت: “هه‌ر چه‌نده جاران له‌ناو خێزانی دزەییهكاندا ده‌بووایه هاوسه‌رگیری ته‌نیا له ناوخۆی خۆماندا بكرێت، بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه یه‌ك شت بوو، به‌ڵام دوایی به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌م نه‌ریتە له‌ناو ئێمه‌شدا تا ڕاده‌یه‌كی كه‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. ئه‌گه‌ر چی له‌ناوماندا خاوه‌ن بڕوانام و كه‌سانی رۆشنبیریش هه‌یه، له هه‌مانكاتدا داب ونه‌ریتی عهشیرهتهكهشی لا پیرۆزه”.[2]
ته‌نیا له ساڵی 2010دا، له شاری سلێمانی 4000 حاڵه‌تی به‌زۆر به‌شوودان هه‌بوو، ئه‌مه وای لە زۆربه‌ی ڕێكخراو و ناوه‌نده‌كانی داكۆکیكردن له مافه‌كانی ژنان کرد هه‌وڵ بده‌ن له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه.(وكالة انباء براثا ,com.18:25:00 2010-12-22)
هه‌روه‌ها دیارده‌ی به‌زۆر به‌شوودانی كچان و گه‌وره به بچووك و ژن به ژن، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا به یاسا ڕێك خراون، له‌وانه له یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011ی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی.(ره‌فیق،2018،ل35)
ته‌واوی ئه‌م یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به پرسی خێزانی و ئافره‌ت، له كتێبی “حكومه‌ت و پرسی یه‌كسانی” له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دژ به ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا (2001-2017) ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك نه‌ریت گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان هێشتا كۆمه‌ڵگه وا به‌ئاسانی قبووڵی ناكات، بۆ نموونه دانیشتنی ئافره‌ت به‌ته‌نیا له ماڵێكدا تا ئێستاش ئه‌م نه‌ریته ماوه، ئافره‌ت به‌ته‌نیا نابێت له خانوویەكدا بژی، مه‌گه‌ر له چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و دیاریكراودا نه‌بێت، بۆیه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هێشتا زاڵه لە كۆمه‌ڵدا. به‌ڵام كاركردنی ئافره‌تان له بواری هاتوچۆ و بواری سه‌ربازی و له‌ناو ماركێت و بازاڕه‌كاندا، پێشتر وه‌كوو نه‌ریتێكی شه‌رم بوو، ئافره‌ت نه‌ده‌بووایه له‌و جێگایانه كار بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكی زۆر له‌ناو ئه‌م بوارانه‌دا ده‌بینی. ژماره‌ی خوله‌كانی ئه‌فسه‌ران و ڕێپێدراوانی تایبه‌ت به ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 11 خوله.(ره‌فیق،2018،ل35))
وێڕای ده‌رچوونی ئافره‌ت له هه‌ندێک نه‌ریت، به‌ڵام هێشتا ڕوانینی كۆمه‌ڵگه بۆ هه‌ندێک كار هه‌یه، له‌وانه كاركردنی ئافره‌تان له كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی، خێزانه‌كان پێیان باشتره ئافرەت و كچه‌كانیان له شوێنێك یان ده‌زگایه‌كی حكومی كار بكه‌ن، نه‌ك شوێنی تایبه‌ت و كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت. بۆ نموونه؛ ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان و وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری کارکردنی خانمانی لە کەرتی تایبەت ئاشکرا كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت دابونه‌ریت وای كردووه ئافرەتى كورد نه‌توانن وه‌ك پێویست له كه‌رتی تایبه‌ت كار بكه‌ن.
به پێی ئه‌و فۆڕمه‌ی كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری ئافره‌تان دابه‌ش كراوه، زۆربه‌ی ئافره‌تان وتوویانه له‌به‌ر دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانن له كه‌رتی تایبه‌ت كار بكه‌ن و ئه‌وه‌ش وای كردووه ئافره‌تان زیاتر ڕوو له كه‌رتی گشتی بكه‌ن
پێمان وایه دابونه‌ریت هۆكارێكه، به‌ڵام هۆكارێكی تریش نه‌بوونی بیمه‌ی كاركردن و یاسایه‌ك بۆ پارێزگاریكردنی ئافره‌تانی كرێكارە له كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه زۆر جار له‌لایه‌ن خاوهنكارهكانیانەوە ئیستغلال ده‌كرێن و ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كرێته سه‌ریان.
وه‌هیب عەبدولمهجید ده‌ڵێت: “مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێك له نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ده‌گاته پله‌ی په‌رستنی، بەلای ئه‌وەوە هه‌ندێک نه‌ریت ڕێگره له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی فیكر و ئاره‌زووه‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگەدا.”(عبدالمجیدnet, 11/11/2016)
هه‌ندێک جار دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی نەرێنی له‌سه‌ر تاك دروست ده‌كات، له‌وانه: ڕێگری و به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی فیكریی تاك، به‌ئه‌سته‌م قبووڵكردنی گۆڕانكارییه‌كان، زۆرێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ پێكدادانی فیكرییان بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕه‌فتارێك یان كارێك كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتیاندا یه‌ك نه‌گرێته‌وه، یان به نه‌ریتی ئه‌وان نامۆ بێت، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش زیاتر له ناهاوسه‌نگیی كولتووردا له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه دروست ده‌بێت. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بووەوە، به‌تایبه‌تی له ڕووی ماددییه‌وه، یه‌ك له‌و بوارانه‌ش هۆیه‌كانی پەیوه‌ندی و ئینته‌رنێت و مۆبایل، ئه‌مه‌ش لایه‌نی ئەرێنی و نەرێنیی خۆی هه‌بوو. لایه‌نی ئەرێنیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا؛ ئاسانكردنی كاروباری هاوڵاتییان و ڕاپه‌ڕاندنی كاره زه‌روورییه‌كان، لایه‌نی نەرێنی؛ به‌بێ ئاماده‌سازی بۆ ئه‌و قۆناغه، چونكه ئه‌م هۆیانه‌ی پەیوهندیكردن له كاتێكدا هاتنه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییەوە كه ژیانی تاك له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه سه‌ركوت كرابوو، به‌تایبه‌تییش سنوورداركردنی ئازادی و ڕه‌فتاری ئافره‌ت، ده‌رگاكانی پەیوهندیكردن به ده‌وروبه‌ره‌وه به ڕوویاندا داخرابوو، بۆ نموونه: له ڕاپۆرتێكی گۆڤاری “گوڵان”دا ئاماژه به لایه‌نه نەرێنییەکانی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا به‌تایبه‌تی مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌كات و بۆچوونی چه‌ندان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و هاوڵاتییانی وه‌رگرتووه، كه ئاماژه به كاریگه‌ریی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن گهنجهكانەوە ده‌كه‌ن كه بووەته هۆی دروستبوونی چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: “ته‌نیا له ساڵی 2011دا له ماوه‌ی 12 مانگدا 560 كه‌یسی جیاواز هاتووەته به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان، كه هه‌موویان له كۆتاییدا به جۆرێك به هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن كۆتایی هاتووه.”
پێمان وایه گۆڕان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا پێویستی به هاوسه‌نگیی كولتوور له هه‌ردوو لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌بوو. له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا لایه‌نی ماددی زووتر گۆڕانی به‌سه‌ردا هات وه‌ك له لایه‌نی مه‌عنه‌وی. كولتووری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له دوو لایه‌ن پێك دێت، لایه‌نێكی “مه‌عنه‌وی” كه كۆكراوه‌ی کو‌لتوور و عادات و دابونەریتی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه و لایه‌نێكی “ماددی” هه‌موو ئه‌و شته بهرجهستەكراوانهیه كه مرۆڤ ده‌توانێت ده‌ستیان لی بدات، بۆیه ده‌توانین بڵێین كه هه‌ندێک بنه‌ما و پرەنسیپی مۆراڵی و ترادیسیۆنالی هه‌یه تاك ناتوانێت حسابیان بۆ نه‌كات، به‌تایبه‌تییش ئایین و ترادیسۆن. له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپی، ئایین به‌شێكی زۆر گرنگی كولتووره و له كولتوور جیا نه‌كراوه‌ته‌وه. له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا تاك زۆر بەئاسانی ده‌توانێت مۆدیلی ئۆتۆمبێل یان خانووه‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵام نا‌توانیت چاو له‌و کو‌لتوور و عادات و دابونەریتانە بپۆشیت.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌كوو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كانی تر خاوه‌نی دابونه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، یان هه‌ندێک له‌و نه‌ریتانه له ده‌وروبه‌ر وه‌رگیراون، له ئه‌نجامدا پێمان وایه ڕه‌وشی ئافره‌تان له ڕووی كۆمهڵایهتییەوه كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن به‌شێكیان پەیوه‌سته به كاریگه‌ریی نەرێنیی دابونه‌ریت له‌سه‌ر تاك به‌تایبه‌تی ئافره‌تان، كاریگه‌ریی نەرێنیی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێینه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه دروست كردووه. ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه بوونەته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی، بریتین لە “دیارده‌ی خۆسووتاندن، كوشتنی ئافره‌ت بە ناوی نامووسپهرستییەوە، فره‌ژنی، گهورهبەبچووك، به‌زۆر به‌شوودان”، هه‌موو ئه‌م دیاردانە له ئه‌نجامی تووڕه‌بوونی مرۆڤه‌وه دروست ده‌بێت، به‌شێكی زۆریان سه‌رچاوه‌ی دروستبوونیان له نه‌گونجانی ژن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر یان به هۆی دابونه‌ریته‌وه‌یه. هەروه‌ها به به‌راوردكردنی ڕه‌وشی ئافره‌تان له ئێستا و پێشووتر، بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت كه ئه‌و دیاردانه پێش ڕاپه‌رین و دوای ڕاپه‌رین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌بوون، هه‌ندێكیان به گوێره‌ی هۆشیاریی تاكه‌كه‌س و گۆڕانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه یان نه‌ماون، مه‌گه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێک حاڵه‌ت به هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا هاتوون؛ زیادی كردووه، به‌تایبه‌تی دیارده‌ی خۆسووتاندن و كوژرانی ژن.
ئه‌گه‌ر به نموونه ئاماره‌کانی یه‌کێک له بەڕێوەبەرایەتییه گشتییه‌کانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان وه‌ربگرین، ئه‌وا له ماوه‌ی 9 مانگی ساڵی 2019دا، 375 حاڵه‌تی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوه، له‌م ڕێژه‌یه ٩٢ ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە، هه‌روه‌ها لە ماوەی ئه‌م نۆ مانگه‌دا ٣٥ ژن کوژراون و ٥٧ ژنیش خۆیان کوشتووە، ٢٠٧ ژنی دیکەش سووتاون و خۆیان سووتاندووه.(یه‌حیا،4 نیسان 2021fr.)
ئه‌م ڕێژانه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه هێشتا تاوانه‌كانی كوشتنی ئافره‌ت به ناوی نامووسپارێزی و خۆسووتاندنەوە له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
بۆ نموونه؛ ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان نییه. به پێی ڕاپۆرتی ته‌ندروستیی جیهانی، ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی به ناوی نامووسپارێزییەوە جۆرێك له جۆره‌كانی توندوتیژیی دژ به ژنانە. له ساڵی 2002دا ئاماژه به ئه‌نجامدانی 5000 تاوانی كوشتنی ژنان ده‌كات لەژێر ناوی نامووسپارێزی له جیهاندا به‌گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و باكووری ئه‌فەریقا و باشووری ئاسیا به‌تایبه‌تی. بۆ نموونه: له ئوردن ساڵانه 17 بۆ 25 ئافره‌ت به ناوی نامووسپارێزییەوە ده‌كوژرێن. لەیلا نفاع یه‌كێكه له چالاكوانان، پێی وایه: “له (2007)ەوە ئه‌م دیارده‌یه تا دێت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.”(نمری،2016, 10:13م).
به‌شی دووه‌م:
–توندوتیژیی دژ به ژنان و پلانی حكومه‌ت:
پلانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی توندوتیژی خۆی له چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه دهبینییهوە، له‌م به‌شه‌دا دابه‌شی سه‌ر چه‌ند كاتیگۆرییه‌كی ده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تیش له پێناو ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی توندوتیژی و دانانی چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كان. بۆ نموونه؛ له ڕووی یاسایی و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی و ناوه‌ندی هۆشیاری و پارێزگاریكردنەوە، ئه‌م چوار بنه‌مایه له پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به ژنان:
كاتیگۆریی یه‌كه‌م: له ڕووی یاساییه‌وە
پارێزگاریكردن و هۆشیاركردنهوەی كۆمه‌ڵ له ڕێگەی ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به داكۆکیكردن له پرسی ژنان، له ڕووی یاساییەوه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه كار كراوه، بۆ نموونه: هه‌مواركردنەوەی یاسای سزادانی عێراقیی ژماره 111ی ساڵی 1969، له ساڵی 2001.
ئه‌مه‌ش خۆی له‌م بڕگەیاسایانهدا ده‌بینێته‌وه:
– ژیانی هاوسه‌رێتی و زینانهكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و دیاریكردنی جۆری ئه‌و سزایه‌ی كه تایبه‌ته به ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌تانه دیاری ده‌كات. ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له یاسای ژماره 9ی ساڵی 2001دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
– هه‌روه‌ها یاسای ژماره 8ی ساڵی 2001 تایبه‌ته به دیاریكردنی مافه‌كانی ئافره‌تێك كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووەته‌وه.
– له یاسای ژماره 7ی ساڵی 2001دا، ته‌مبێكردنی خێزان له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، به درکكردنی یاخود هه‌مواركردنی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه “لێدان به تاوان هه‌ژمار كراوه”.
– یاسای ژماره 6ی ساڵی2001، تایبه‌تە به سزادانی ماره‌بڕینی ئافره‌ت لەلایه‌ن پیاوەوە له ده‌ره‌وه‌ی دادگا.
– یاسای ژماره 4ی ساڵی 2007، تایبه‌ته به بڕیاری لێبوردنی گشتی، تاوانبارانی تاوانی كوشتن به پاساوی شوشتنه‌وه‌ی نامووس ناگرێته‌وه.(ره‌فیق،2018،ل19-21)
ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سه‌ی كه بكوژی ژنه ئێستا توند كراوه، ئه‌ویش له‌ژێر فشاری كاریگه‌ریی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام زۆر جار فشاری ده‌وروبه‌ر و فشاری ویژدانی جەمعی و ترادیسیۆنه‌كان زۆر به‌هێزتره له فشاری حكومه‌ت، بۆیه نه‌توانراوه كه تا ئێستا كۆنترۆڵی ئه‌و دیارده‌یه بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بێت ده‌بینین ئه‌و ڕه‌فتاره ده‌كات، هه‌ر چه‌نده یاساكانی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ نموونه كه چه‌نده سزاده‌ر و توندوتۆڵن، كه‌چی ده‌بینیت كوردێك له‌وێ هه‌مان ڕه‌فتار ده‌كات، ژنه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی ده‌كوژێت، بۆیه ئه‌مه زیاتر پەیوه‌ندیی به عەقڵه‌وه هه‌یه نه‌ك به شوێنەوە.
– هه‌مواركردنەوەی یاسای باری كه‌سێتیی عێراقیی ژماره 188ی ساڵی 1959، له ساڵی 2008دا.
– یاسای ژماره 15ی ساڵی 2008، ئه‌و بڕگه و مادانه‌ی له پێناو گێڕانەوه‌ی مافه‌كانی ئافره‌تدا له یاسای باری كه‌سێتیدا هه‌موار كراونەتەوە، له‌وانه:
– گۆڕانكاریی یه‌كه‌م، تایبه‌ته به دانانی مه‌رجه‌كانی فره‌ژنی.
– گۆڕانكاریی دووه‌م، ئافره‌ت و پیاو له شایهتداندا یه‌كسانن له یاسای باری كه‌سێتی.
– گۆڕانكاریی سێیه‌م، مافی ته‌ڵاقدان به ئافره‌ت له یاسای باری كه‌سێتی.
– گۆڕانكاریی چواره‌م، ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئافره‌ت له كاتی ته‌ڵاق و له‌دوای ته‌ڵاقدان، له یاسای باری كه‌سێتی.
“ن. ح.” ئافره‌تێكی شاری هه‌ولێره، ده‌ڵێت: “له كاتی نه‌گونجان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا بڕیاری جیابوونه‌وه‌م له ڕێگەی دادگاوه دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌م ده‌ستی ده‌ڕۆیشت، زۆربه‌ی جار دانیشتنه‌كانی دادگا دوا ده‌كه‌وت، یاخود چه‌ندان به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كردم، تا وای لێ هاتبوو منیان بێزار ده‌كرد تاوه‌كوو له هه‌موو مافه‌كانی خۆم ته‌نازول بكه‌م یاخود خۆش ببم، چونكه دۆخێكی وات له ڕۆتینیاتی دادگا بۆ دروست ده‌كه‌ن تا بێزار ببیت و باری ته‌ندروستی و ده‌روونیت تێك بچێت. به‌وه گه‌یشت من له هه‌موو مافه‌كانی خۆم خۆش ببم، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارم ببێت، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی له ڕووی ئابوورییه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست كردم.”
لێره‌دا بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت هه‌ر چه‌نده مافی جیابوونه‌وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ش خراپ بێت و ژنه‌كه ده‌ستپێشخه‌ر بێت له‌و جیابوونه‌وه‌یه، به‌ڵام له ڕووی یاساییه‌وه هیچ مافێكی ناكه‌وێت. به گوێره‌ی قسه‌كانی “ن. ح.” كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووەته‌وه و خاوه‌نی دوو منداڵه، باس له‌و توندوتیژییانه ده‌كات كه هاوسه‌ری پێشووی به‌رانبه‌ری ده‌كرد. “دوای داواكردنی جیابوونه‌وه له دادگا له‌به‌ر ئه‌و دۆخه توندوتیژییه كه له ژیانی خێزانیمدا تێیدا ده‌ژیام، باجه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه له هه‌موو مافێك بێبه‌ش بووم، ئه‌مه‌ش له‌ژێر ئه‌و فشاره ده‌روونییه‌ی كه له‌سه‌رم بوو.” هەروەها ده‌ڵێت: “وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مافه‌مان هه‌یه، به‌ڵام دوورودرێژیی پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌كه و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌و پڕۆسه‌یه‌دا بۆت دروست ده‌كه‌ن، دۆخێكی ده‌روونیی وات بۆ دروست ده‌بێت ناچار ده‌بیت سازش له مافهكانتدا بكه‌یت.”
– گۆڕانكاریی پێنجه‌م، دایكیش ده‌بێته “وه‌لی ئه‌مری منداڵ” له یاسای باری كه‌سێتی.
– گۆڕانكاریی شه‌شه‌م، سزای هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا.
ڕاسته له ڕووی تیۆرییه‌وه ئه‌م یاسایە هه‌موار كراوه‌تەوە بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی پرسی ژن‌دا بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر یاسا له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌بێت، تاك لە‌ده‌ستی یاساكان ڕاده‌كات، بۆیه دوای چه‌ند ساڵێك له هه‌مواركردنەوەی ئه‌م یاسایه، بۆ نموونه گۆڕینی یاسای فره‌ژنی و دانانی سنوور بۆی، له كۆتاییدا چیمان بینی، “بینیمان كه تاك ده‌چێت له ده‌رەوه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان، واتە له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ژنی دووه‌می دەهێنا، واتە نه‌مانتوانی متمانه بۆ تاك دروست بكه‌ین كه ڕێز له یاساكان بگرێت، نموونه‌ش زۆره، بینیمان كۆمه‌ڵێك كچ بێبه‌ش بوون له پێكهێنانی ژیانی خێزانی. ئه‌مڕۆ ده‌بینین ڕێژه‌ی مانه‌وه‌ی كچ له‌ناو خێزانه‌كاندا زیادی كردووه، هۆكارێكیان ڕێگریی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان لێیان له‌وه‌ی كه وا به‌ئاسانی نه‌توانن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بكه‌ن كه ژنی هه‌بێت، هۆكارێكی تر داخراویی كولتووری كوردی له ڕووی پێكهێنانی هاوسه‌رگیریی ده‌ره‌كییەوە، مه‌به‌ستم له ده‌ره‌كی واتە له‌گه‌ڵ بێگانه كه كورد نه‌بێت، واتە له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر. زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئافره‌تی كورد ده‌توانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری غەیری كورددا بكات، بۆیه لێره‌شدا ئه‌گه‌ری پەیوهندییه ناشه‌رعییه‌كان ڕووی له زیادبوون ده‌بێت، له به‌رانبه‌ردا چ لەلایه‌ن ئایین و چ كولتوور، دروستبوونی ئه‌و پەیوه‌ندییانه هێڵی سوورن، زۆر جار توندوتیژییه‌كان لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. بۆیه ده‌بینم كۆمه‌ڵگه له لایه‌كه و یاساكانیش له ئاقارێكی تره، گرنگه یاساكان ته‌واوكه‌ری كۆمه‌ڵگه بێت و له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی كۆمه‌ڵگەدا بێت.
“ق. م.” له شاری هه‌ولێر ئافره‌تی ماڵه و هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی ئیداریی نییه، ده‌ڵێت: “له ساڵی 2020دا پیاوه‌كه‌م ژنی به‌سه‌رمدا هێنا و له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێم مارەی بڕی، له ناوچه دابراوه‌كان له قه‌زای مەخموور، له‌وێ ماره‌ی بڕی. ئه‌مه یه‌كێك له كێشه‌كانە، نه‌ك هه‌ر من، چه‌ندان ژنی تریش به‌و شێوه‌یه مێرده‌كانیان ژنیان به‌سه‌ردا دەهێنن. ئێمه ئه‌گه‌ر بڕۆینه دادگا شكات له مێرده‌كانمان بكه‌ین، یه‌كسه‌ر ته‌ڵاقمان دەدات، ئه‌و كاتە ئێمه‌ش نه شوێنێك هه‌یه ڕووی لێ بكه‌ین، نه سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییمان هه‌یه، ناچار ده‌بین بێده‌نگ بین.”
– ده‌ركردنی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011ی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی.
– ده‌ركردنی یاسای ساڵی 2008ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن.
– یاسای ژماره 2 و 4 و7ی ساڵی 2009 له باره‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی ئافره‌ت له “په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری”.
ئه‌مانه خۆی له‌و یاسایانه‌دا ده‌بینییه‌وه كه وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی تیۆرییه‌وه چه‌ندین یاسای هه‌موار كردەوه، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی یاساكان دروست ده‌بێت.
بۆ نموونه “عەزیمه بابۆڵی” كه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هۆی ململانێی سیاسییەوە ده‌ڵێت: “له ڕێگەی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه كه تێیدا ژن و پیاوێك ده‌رده‌كه‌ون خه‌ریكی سێكسن، له‌سه‌ر ڤیدیۆكه بۆ شكاندنی من؛ ناوی منیان له‌سه‌ر داناوه. ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیم ئاگادار كردووەته‌وه له‌وه‌ی كه سزای تاوانباران بده‌ن، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر سزایان نه‌دا، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌شیان لێ كردم.”
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ژنێك له ئاستێكی بڵندی حیزبی و سیاسی‌دا بێت، به‌و شێوه‌یه توندوتیژیی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌ی ژنێكی ئاسایی كه هیچ پلهوپایەیەكی حزبی و سیاسیی نه‌بێت، چۆن پارێزگاریی لێ ده‌كرێت؟
ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات وێڕای هه‌مواركردنی یاساكان له ڕووی تیۆرییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تاندا بن، به‌ڵام هێشتا یاسا له هه‌رێمی كوردستان له قه‌یراندایە له ڕووی جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش بێگومان بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی و سیاسی و نه‌بوونی هۆشیاریی به‌هێز له‌لای هاوڵاتییان كه چۆن پارێزگاری له مافه یاساییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، چونكه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده ئه‌م بابه‌تانه تاوه‌كوو ئێستا نه‌بووەته ماده‌یه‌كی سه‌ره‌كیی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی له قوناغه‌كانی خوێندن تاك فێری یاساكانی تایبه‌ت به توندوتیژیی خێزانی… هتد و ئه‌وانه‌ی پەیوه‌ندییان به باری كه‌سێتییه‌وه هه‌یه؛ به گوێره‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن بۆیان دابنرێت.
كاتیگۆریی دووه‌م: پلانی دووه‌می حكومه‌ت (كردنه‌وه‌ی بهڕێوەبهرایهتییهكانی دژ به ژنان)
كاتێك كار له‌سه‌ر پرسێك ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی پرسێكی هه‌ستیاری وه‌كوو پرسی ژن، گرنگه هه‌موو ئه‌و چوارچێوانه دیاری بكرێت كه به‌ره‌و هه‌نگاوه‌كانی پێشخستن یاخود چاره‌سه‌ركردن ده‌مانبات.
مەهاباد قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: “له سه‌ره‌تای نیسانی 2007، به هۆی كاره‌ساتی كوشتنی دۆعا به شێوه‌ی به‌ردبارانكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆ سامناكه‌كه‌ی ئه‌و كوشتنه به هه‌موو لایه‌كدا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی توند به‌رانبه‌ر به توندوتیژی له‌به‌رانبه‌ر ژناندا دروست بوو، ده‌یان كه‌مپین و ناڕه‌زایینامه له باره‌یەوە بڵاو بوونه‌وه. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی دا به‌دواداچوونی پرسی توندوتیژی له كوردستاندا بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌موو وه‌زاره‌تێك پەیوهندیدارتر به‌م پرسه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، سه‌ره‌تا له شێوه‌ی نووسینگه‌ی به‌دواداچوونی توندوتیژی بوو، له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، پاشان فراوانتر بوو بۆ چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، بۆیه له ئێستادا 6 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و 38 نووسینگه له ناحیه و قه‌زا و پارێزگاكاندا هه‌ن.(قه‌ره‌داغی،2018،ل155)
له كۆتایی 2007دا، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ نێچیرڤان بارزانی، به ناوی “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان” له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دامه‌زرا. له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2014 و 2015 و 2016 و2017دا، توانرا 28543 سكاڵا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌كان تۆمار بكرێن و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت. (ره‌فیق،2018،ل29)
مافپه‌روه‌ر عیزەدین عەبدوڵا یاسین ده‌ڵێت: “تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م بهڕێوەبهرایهتییانه؛ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به ژنان و به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر كراون و پێشوازیكردن له قوربانییه‌كانی ئه‌وانه‌ی سكاڵایان تۆمار كردووه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان، جگه له كۆكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تایبه‌ت به توندوتیژی به شێوه‌یه‌كی زانستی و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ی تایبه‌ت به بابه‌ته یاساییه‌كان، هه‌روه‌ها ناردنی قوربانییه‌كان بۆ بنكه‌كانی داڵده‌دان و كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕۆشنبیركردن بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه ئه‌ركه‌كانیان ئەنجام بده‌ن.(یاسین،2013،ل10-11)”
ئه‌وه‌ی لێره‌دا تێبینیمان كردووه، ئه‌و بهڕێوەبهرایهتییانه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆن، لایه‌نی جێبه‌جێكارن، بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بنه‌وه. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له‌و بهڕێوبهرایهتییانه كار ده‌كه‌ن، كه‌سانی تایبه‌تن به مه‌سه‌له‌كانی ئه‌منیه‌تی هاوڵاتییان. كردنه‌وه‌ی ئه‌م بهڕێوبهرایهتییانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئافره‌تان كرد، چونكه به‌ر له دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژیی دژ به ژنان، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ڕووی دابونه‌ریته‌وه شه‌رم بوو ئافره‌ت ڕوو له دائیره‌كانی پۆلیس بكات و شكات له باوك یان برا یان مێرده‌كه‌ی بكات و داوای مافی خۆی بكات.
هه‌ر ژنێك ڕووی له بنكه‌كانی پۆلیس بكردایه، ڕاسته‌وخۆ لەلایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه وه‌ك تاوانبارێك سه‌یر ده‌كرا نه‌ك وه‌ك زوڵملێكراوێك، عه‌یبه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پەیوهندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته ده‌كرد. دوور یان نزیك، كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه ده‌توانم بڵێم تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و كولتووره‌ی شكاند كه ئافره‌ت نه‌توانێت له ڕێگەی یاساییه‌وه داوای مافه‌كانی خۆی بكات. به‌ڵام له كه‌موكووڕی به‌ده‌ر نه‌بوو، به‌تایبه‌تی له ڕووی پڕۆفیشناڵی و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا. بۆیه دەتوانین بڵێین كردنه‌وه‌ی ئه‌م بهڕێوەبهرایهتییانه گۆڕانكاریی له هاوكێشه‌كانی مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت كرد، چونكه جاران كه ژن ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بووەوە، ناچار بوو خه‌ڵكێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆی سه‌رقاڵ بكات و ده‌ستتێوه‌ردان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بكات، بگره زۆر جار پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانی ناو خێزانه‌كان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌و ڕۆڵه‌یان ده‌بینی، ئه‌مه‌ش زۆر جار گرەنتیی پاراستنی ژیانی ئه‌و ئافره‌تە ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌كرا، بگره هه‌ندێک جار له‌ژێر فشاری خێزانی‌دا بێده‌نگ ده‌بوو و ناچار دەبوو ئیداره بكات، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ئه‌م بهڕێوەبهرایهتییانه ئه‌و فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی جارانی كه‌م كرده‌وه. ئه‌مه وای له ژنان كرد كاتێك ڕووبه‌ڕووی كێشه دهبنەوه، دڵنیایه له‌وه‌ی شوێنێك هه‌یه ڕووی لێ بكات و ئه‌و بڕیار له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بدات، به پشتبه‌ستن به یاساكانی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی فەرمی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئەرێنی بوو.
- كاتیگۆریی سێیه‌م:
كردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوه‌ند و ده‌زگایه‌كی “هۆشیاری و پارێزگاریكردن”
پێگه‌ی ژن له هه‌رێمی كوردستاندا له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ببووه ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ستراتیژیه‌تی پته‌و دابڕێژن له پێناو پێشخستنی پێگه‌ی ژن له‌ناو دامهزراوەكاندا، له‌ناو كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و خێزان به‌تایبه‌تی… هتد، چونكه ئاسان نه‌بوو له وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێرسالاریدا به شه‌و و ڕۆژێك هه‌موو ئه‌و تێڕوانینانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی باوكسالاری بونیادی نابوو و به میرات ئه‌م كولتووره بۆ نه‌وه‌كان مابوونه‌وه بگۆڕدرێت، بێگومان پێویستی به هێزێكی یه‌كجار باڵا بوو، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاته، چونكه ده‌سه‌ڵات له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت؛ كولتوور دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی ڕاسته‌قینه و نیشتمانی بێت. بۆیه كارنامه‌ی ژنپارێزی هه‌ر له‌وێدا نه‌وه‌ستا، یاساكان و لایه‌نی جێبه‌جێكاری، مه‌به‌ستمان كردنه‌وه‌ی بهڕێوەبهرایهتییهكانی دژ به توندوتیژیی دژ به ئافره‌تانه، به‌ڵكوو هه‌نگاوێكی تری حكومه‌ت؛ كردنه‌وه‌ی چه‌ندان ده‌زگای حكومی و ناحكومیی تری “پارێزگاری و هۆشیاری” بوو له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كەیسی ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. بۆ نموونه دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی:
– ماڵه‌كانی داڵده‌دانی ژنان (شه‌ڵته‌ره‌كان): ئه‌م ماڵه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2002 له هه‌ولێر دامه‌زرا، پاشان له شاره‌كانی سلێمانی و دهۆكیش دامه‌زرا. ئه‌م شه‌ڵته‌رانه له ڕووی پاراستنی ئاسایشی كه‌یسه‌كانه‌وه خراوه‌ته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌م شه‌ڵته‌رانه “گواستنه‌وه و پاراستنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی خێزانیدان و كه‌سوكاریان به‌جێ هێشتووه، هه‌روه‌ها چاودێریكردنی لایه‌نی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانیان”.(ره‌فیق،2018،ل30)
بۆ نموونه: سه‌نته‌ری “نه‌وا” به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی وادی له‌نێوان ساڵانی 1999 بۆ ساڵی 2003، تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌ته‌واوه‌تی شێڵته‌ره‌كه ته‌سلیم به حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه، 480 ژن و كچ له‌م شوێنه‌دا داڵده دراون كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 مانگ بۆ 80 ساڵ بووه و ماوه‌ی داڵدهدانهكانیش له‌نێوان چه‌ند کاتژمێر و ڕۆژێكدا تا ده‌گاته دوو ساڵ.
ڕوون كراوه‌ته‌وه ”له‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شێڵته‌ره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییەوە، به‌ته‌واوه‌تی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دابه‌زیوه و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا ئه‌و بینایه‌ی كه بۆ ئه‌م شێڵته‌ره ته‌رخان كرابوو، كرا به شوێنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان. چه‌ندین جار به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕاوه و كارمه‌نده‌كانی له ئاستێكی زانستیی پێویستدا نه‌بوون. بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كرا به سه‌نته‌ری ڕاوێژكاریی ده‌روونی و هیچ حاڵه‌تێكی وه‌رنه‌ده‌گرت، هیچ مرونه‌تێكی ئیداریی بۆ دابین نه‌كراوه و زۆر جار له كاتی سه‌ردانه مهیدانییهكاندا ئاگادار بووین بۆ كڕینی دایبییهك بۆ منداڵی ژنێكی داڵده‌دراو یان گۆڕینی گڵۆپێك، پێویست بووه نووسراوێک بۆ به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بكرێت. له ساڵی 2009دا ئه‌م شێڵته‌ره خرایه سه‌ر فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئیداره‌ی سجنه‌كان) و ساڵی 2010 جارێكی دیكه خرایه‌وه سه‌ر چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جگه لەمه، له ڕێکەوتی 10/12/2002دا له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م شێڵته‌ری ژنان كرایه‌وه به ناوی “ماڵی خانزاد”ەوە. پێش كردنه‌وه‌ی ئه‌م شێڵته‌ره، ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ئاساییشیان هه‌بووایه له به‌ندیخانه داده‌نران و مامه‌ڵه‌ی تۆمه‌تباریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا. ئه‌م شێڵته‌ره به هاوكاریی 10 ڕێكخراوی ژنان و ئافره‌تان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی (WADI) دامه‌زرا و مۆڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی بۆ وه‌رگیرا. به هۆی نه‌بوونی ئه‌زموونی كاری هه‌ماهه‌نگی و كێشه ئیدارییه‌كانه‌وه كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م شێڵته‌ره بووەوە، هه‌ر به‌زوویی “ماڵی خانزاد” دووچاری قه‌یران هات و ساڵی 2004 وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی هه‌ولێر تاكلایه‌نه ماڵی خانزادی به‌ڕێوه برد. به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی وادی، لەنێوان ساڵانی 2002 بۆ 2004، 115 ژن له‌م شێڵته‌ره‌دا داڵده دراون و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ شێڵته‌ره‌كان و ده‌زگاكانی كوردستاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ژنانه هه‌بووه كه ڕوویان له‌م شێڵته‌ره كردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا له سه‌ره‌تادا، شێوازی كاركردنی ئه‌م شێڵته‌رانه بوو. كۆمه‌ڵێك پرسیاریان له باره‌ی پارێزگاریكردن له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، دەکرد.
له مانگی حه‌وتی ساڵی 2007، له ژماره 295ی هه‌فته‌نامه‌ی “میدیا”دا، له ڕاپۆرتێكدا به ناوی “سوعاد دیوه دزێوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئاشكرا ده‌كات”، چه‌ندین به‌ڵگه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن و سووكایه‌تیكردن به ژنان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خانزادەوە ئاشكرا بوو. دواتر له ژماره 297ی هه‌مان هه‌فته‌نامه‌دا، ڕێكخراوی وادی سه‌رجه‌م ئه‌و دۆكیۆمێنتانهیان ئاشكرا كرد كه پێشتر هۆكارێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی خانزاد ئه‌و ئاڕاسته نه‌خوازراوه وه‌ربگرێت، نه‌ك ئه‌و به‌رنامه مرۆییه‌ی كه بۆی داڕ‌ێژرابوو، له ده‌رئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌به‌ری خانزاد و مێرده‌كه‌ی ده‌ستگیر كران و دواتر له بارودۆخێكی گوماناوی و ناڕۆشندا ئازاد كران و ناوی ماڵی خانزاد گۆڕدرا به ”سه‌نته‌ری نه‌وای هه‌ولێر”.(هه‌فته‌نامه‌ی میدیا،2007،ژ.295web3, )
– ده‌زگای یه‌كسانی: ئه‌م ده‌زگایه له ساڵی 2005 دامه‌زرا، وه‌كوو ناوه‌ندێكی هۆشیاركردنه‌وه ڕاگه‌یەنرا، ئه‌ركی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك بوو له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا (نێر و مێ). ئافره‌ت وه‌كوو پیاو یه‌ك ده‌رفه‌تیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له تواناكانیان وه‌ربگیردرێت. هه‌روه‌ها ژن و پیاو له‌به‌رده‌م یاسادا وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا بكرێت، به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌شداریی ژنان له‌ناو ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان، باشتركردنی گوزه‌رانی ژنان له ڕووی ئابوورییه‌وه.
ئه‌م ده‌زگایه له‌لایه‌ن مەهاباد قه‌ره‌داغییه‌وه دامه‌زرا، ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام بوو، پاشان كاره‌كانی ئه‌م ده‌زگایه ڕاگیرا، تاوه‌كوو 26ی كانوونی دووه‌می 2020 لەلایه‌ن مەهاباد قه‌ره‌داغییه‌وه كارا كرایه‌وه. یه‌كه‌م چالاكیی دوای كاراكردنه‌وه‌ی، خه‌ڵاتكردنی ڕه‌خنه‌گر و شاعیری دیاری كورد حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن بوو وه‌كوو قه‌ڵه‌مێكی داكۆكیكار له پرسی ژن. خه‌ڵاتی خامه‌ی ئه‌ڵماسی له‌لایه‌ن ده‌زگای یه‌كسانی پێشكه‌ش كرا له ڕێكه‌وتی 26/1/2020.
دوای كۆچی دوایی مەهاباد قه‌رداغی، كاره‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌ش نه‌ما. ئه‌مه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م ناوه‌ند و ده‌زگا و ڕیكخراوانه وابه‌سته‌ن به توانا و چالاكیی كهسایهتییهكانەوە، به نه‌مانی ئه‌وان بوونی ئه‌م ڕێكخراوانه‌ش نامێنێت.
– ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان: ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له ساڵی 2011دا به‌كرده‌وه دامه‌زرا و ئه‌ركی دیاریكردنی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌و بوارانه‌ی تایبه‌تن به ژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگەی تێبینی بوو، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه به پێی پشكی حیزبایه‌تی داده‌نرا (پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ). پێكهاته‌ی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه خۆی له خۆیدا جێگەی قسه‌له‌سه‌ركردن بوو، له‌وه‌ی پرسی ژن و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئه‌وه‌نده مرۆییه، ئه‌وه‌نده حیزبی و سیاسی نییه. به‌ڵام فۆڕمی پێكهاته‌ی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ڕێك پێچه‌وانه بوو، چونكه فه‌لسه‌فەی كاركردنی هه‌ر ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و ناوه‌نده‌دا جیاواز بوو.
هه‌ر چه‌ندە ئه‌م ده‌زگایانه‌ی كه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی ژنان دامه‌زرابوون و پاڵپشتێكی ماددی و مه‌عنه‌ویی زۆریان لێ ده‌كرا، تا به‌وه گه‌یشت ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته بكرێت له‌وه‌ی ئەدای كاركردنیان به شێوه‌یه‌كی باش نییه و پاره‌یه‌كی زۆریشی تێدا به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به پرسی ژن بكات.
دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا؛ ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن: “لە ماوه‌ی ڕابردوودا و به پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی چاودێریی دارایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، زیاتر لە ٧٢٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار به ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان دراوه کە ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت.”(سایتی سبه‌ی،PM:11:38:23/11/2019)
جگه له‌وه، ئالیه‌تی پەیوه‌ندییه‌كان زۆر بەرتهسكه، بۆ نموونه گرنگ بوو ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له ڕێگەی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئیمەیلهوه سه‌باره‌ت به هه‌ر كارێك ئافره‌تان ئاگادار بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له بڕیاردان یان گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی تایبه‌ت به مێ.
هەروەها تا ئێستا نه‌توانراوه پارێزگاریی ته‌واو له‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی خێزانی ده‌بنه‌وه، نموونه‌ش ماڵی خانزاد له شاری هه‌ولێر، كه بۆ پارێزگاریكردن له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه دامه‌زرا. بۆخۆی كردنه‌وه‌ی شوێنی وا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پهناگەیهك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه، به‌ڵام به‌ئاشكرا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باری ئه‌منیی ئه‌و ژنه هه‌بوو، چونكه كاتێك كه ئافره‌تێك ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێك ده‌بووه‌وە و ڕووی له‌و ناوه‌نده ده‌كرد، خانه‌واده‌ی ئافره‌ته‌كه باش شوێنه‌كه‌یان ده‌زانی، بۆیه زۆر به‌ئاسانی ده‌یانتوانی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده بۆ ئەوەی په‌لاماری ئافره‌ته‌كه‌یان بده‌ن. جگه له‌مه، ئه‌و ڕەخنانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژەمان بۆ كرد، به‌تایبه‌تی له شێوازی نه‌شیاوی مامەڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بوونه‌وه. پێم وایه ئه‌م ڕووداوانهشمان بینی. له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان كاتێك كه هه‌ست ده‌كرێت ئافره‌تێك له ڕووی خێزانییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌رە، نه‌ك ته‌نانه‌ت شوێنی ده‌گۆڕن، به‌ڵكوو “identities”، واتە ناسنامه‌شی ده‌گۆڕن ئه‌گه‌ر زۆر پێویست بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بۆ نموونه له باشووری فەڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بووبێتەوە، بۆ باكوور دەیگوازنهوه، به‌و شێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته بتوانێت به دڵنیایی و بێ ترس ژیانی ئاسایی خۆی به‌سه‌ر ببات، به‌ڵام له كوردستان تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و ئالیەته له پارێزگاریكردن له ئافره‌ت دابمه‌زرێت. بۆیه پێویست بوو ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه هه‌ر هیچ نه‌بێت خاوه‌نی چه‌ند شوێنێكی نادیار بووایه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له پێناو پارێزگاریكردن له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
- به‌شی سێیه‌م:
ئیماژی ژن له میدیا
میدیا ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵ و به به‌هێزترین هۆكاری گه‌یاندن داده‌نرێت، تا گه‌یشتووەته ئه‌وه‌ی میدیا له دروستكردنی بڕیاری سیاسی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهانیشدا ڕۆڵی هه‌بێت.
بێگومان ئه‌م كاریگه‌رییه هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی سیاسی نییه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییشدایە. بۆیه ئه‌م هۆكاره ئه‌گه‌رچی بووەته پێداویستییه‌كی ڕۆژانه بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به شێوازێكی پڕۆفیشناڵ و وریاییه‌وه ئاڕاسته نه‌كرێت، ئه‌وا كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
گرنگه ڕاگه‌یاندن وه‌زیفه عه‌قڵانی و ئهخلاقییهكهی له‌ده‌ست نه‌دات، هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌خلاقیاتی گشتی له كۆمه‌ڵگه و ڕه‌وتاری تایبه‌تی هه‌ندێک كه‌سدا هه‌یه.
هادی مەحموود ده‌ڵێت: “هەر چەندە ڕاگەیاندن زۆر لە کۆنەوە و لەپێش زماندا لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا باو بووە، بەڵام ئەم جۆرە ڕاگەیاندنە بە شێوەی کرداری بووە و بەبێ بەکارهێنانی زمان، دواتر هێدی هێدی بە هۆی هاتنەکایەی زمانەوە زیاتر پەرە بەم بوارە درا و هەنگاوێکی پێشکەوتووتری بەخۆیەوە بینی. بەڵام دواتر بە هۆی پەیوەندبوونی ئامێری چاپ و ئامرازەکانی تری ڕاگەیاندن، زیاتر پەرە بە بوارەکانی میدیا و دونیای ڕاگەیاندن درا.(محمود،1997،ل7)”
ڕاگەیاندن گۆڕەپانێکی فراوانی گەورەیە بۆ چوونەناو ململانێ لە پێناو داکۆکیکردن لە مەسەلەی ئافرەتان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشمەندیى ئەندامانی کۆمەڵ بە ئافرەت و پیاوەوە بە مەبەستی بایەخدان بە مەسەلەی ئافرەتان، لە هەندێک حاڵەتیشدا بۆ قەناعەتپێکردنی خەڵکی بە بوونی ئەم مەسەلەیە. لێرەدا کە باس لە ڕاگەیاندن یان میدیا دەکەین، مەبەستمان تەنها بوارێک لە ڕاگەیاندن نییە، بەڵکوو هەموو دەزگا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنه. میدیا بەسەر دوو لایەندا دابەش کراوه، ئەوانیش میدیای حیزبی (لایەنی) کە تایبەت بە کۆمەڵێک خەڵکە، میدیای گشتی (کۆمەڵایەتی) کە تایبەتە بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ. لە هەریەک لەم بوارانەشدا ئافرەت بێبەش نەبووە و ڕۆڵی کاریگەری خۆی هەبووە، بەڵام لە کۆمەڵگەیەکهوه بۆ کۆمەڵگەیەکی تر و لە شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر جیاوازیی هەبووە، ئه‌مه‌ش بە هۆی بوونی کو‌لتوور و خووڕەوشت و نەریتی جیاجیا لەو کۆمەڵگانە بووه.
لەم چوارچێوەیەدا وێنەی ئافرەت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن مەودایەکی فراوانی داگیر کردووە، هەر لەم گۆشەنیگایەوە کە مەودایەکی فراوانی داگیر کردووە، بەڵام کاریگەریی لە پێگەیەکەوە بۆ پێگەیەکی تر وەک یەک نییە، بەڵکوو تێڕوانینی بۆچوونە کولتوورییەکان چەندان هاوکێشە و پێوانیان دروست کردووە. ڕووناك ڕەسووڵ ده‌ڵێت: “ئەو ڕێڕەوەی کە ڕاگەیاندنی ڕۆژهەڵات گرتوویەتیە بەر، وێنەیەکی پۆزەتیڤ و نەرێنیی ئافرەت دیاری دەکات، بە هەمان قەبارەی سیما نێگەتیڤ و پۆزەتیڤی پیاو لە دەزگای ڕاگەیاندندا، لەسەر ئەم پرەنسیپە هەڵگرانی بیرۆکەی ئەم ڕەوتە، جەختکردنەوە لەسەر سیما نێگەتیڤەکان لە هەردوو ڕەوتی پێشکەوتنخوازیی نەریتیدا، ڕەوتی ئەو بۆچوونانەی کە لە هەندێک لە کۆمەڵگە بە پۆزەتیڤ دادەنرێت و لەلایەن هەندێکیانیش بە نێگەتیڤ پێوانە دەکرێت. کەواتە بە شێوەیەکی سروشتی ئەو جیاوازییانە سەر هەڵدەدەن، ڕۆژبەڕۆژیش ئەو جیاوازییانە ڕاماندەکێشنە ناو بازنەی ناکۆکیی زۆر قووڵەوە، بەڵام گەشەپێدانی تێڕوانینە جیاجیاکان لە چوارچێوەی ململانێیەکی شارستانیی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووخوازی مەدەنی، بێگومان کار دەکاتە سەر گەشەپێدانی مومارەسەکردنی زیاتری ئافرەت لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی.“(ره‌سوڵی،2001،ل4)
لەبەر ئەوەی سیستمی کۆمەڵگە بەگشتی سیستمێکی باوکسالاریی دەسەڵاتدارێتیی پیاو حوکمی دەکات، بۆیە تەواوی دامەزراوە و دەزگاکانیش لەژێر کۆنترۆڵی بیروبۆچوونی پیاودایە، ئەوەی لە بەرژەوەندیی خۆیاندا نەبێت؛ بڵاوی ناکەنەوە و گرنگیی پێ نادەن. لەبەر ئەوە دەزگاکانی میدیا ئازاد نین لە بڵاوکردنەوە و خستنەڕووی کێشەکان، بەتایبەتی ئەو کێشانەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی پیاوسالاریدا ڕوو دەدات. زۆر جار لە کەناڵەکاندا بە شێوەیەک ئافرەت نیشان دەدرێت؛ لەگەڵ کەسایەتی و ڕۆڵی ئەودا ناگونجێت، بەڵکوو مایەی شەرمەزاری و بێئومێدییە. وەک ئەوەی نامەیەکی شاراوە بێت، بیانەوێت بە ئافرەتی کۆمەڵ ڕابگەیەنن کە لەبەردەم ئافرەتدا دوو بوار هەیە، دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت، یان ژنێکی خێزانیی هێمن بێت، یاخود دەبێت هەموو ژیانی بۆ کارکردن لە دەرەوەی ماڵ بێت، ئەمانەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئافرەت لە کۆمەڵدا.
له باره‌ی ژنی كورد له‌ناو میدیادا، له سه‌رده‌مانێكدا لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا بەشداربوونی ئافرەتان لە بوارەکانی میدیا زۆر کەم دەبینرا، چونکە زۆر هۆکاری ڕێگر لەبەردەم ئافرەت لەم بوارەدا هەبووە، لەوانەش: زاڵبوونی دەسەڵاتی پیاو، هۆکاری کۆمەڵایەتی و نەریتی، چەندانی تر. هەندێک جاریش لە پێناو مانەوەی لە ژیانێکی ئارام‌دا، دەستبەرداری ئەم بوارە دەبوو. كازیوه ساڵح ده‌ڵێت: “لێکدانەوەی خەڵک لە بارەی بەشداریکردنی ئافرەتەوە لە بوارەکانی میدیادا، گیروگرفتی کۆمەڵایەتی دەخوڵقێنێت و پاشماوەی خراپ لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵێت، هەڵبەتە ئەمەش بۆ بیرکردنەوەی پیاو دەگەڕێتەوە. وا دیارە کۆمەڵگە هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە پێویستی بە هۆکارێک هەبووە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بتوانێت کارئاسانی لە گەیاندنی پەیامەکانی و کەمکردنەوەی گرفتەکانی بۆ بکات، ئەویش ڕاگەیاندنی میدیا بووە، بەڵام لەو دەزگا گرنگەدا هەردوو ڕەگەز بەیەکسانی بەشدارییان لە گەشەدان و پەرەپێدانی ئەم بوارەدا نەکردووە، زۆرترین لایەنی دەسەڵاتداریش پیاو بووە، به‌تایبه‌تی به‌رپرسی ده‌زگاكه ئەم کارەی ئەنجام داوە، لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا بە حوکمی کەمتر تێکەڵاوبوونی ئافرەتان بە کۆمەڵ و دەرەوەی ژیانی ناوماڵ، لەم بوارەدا دوورەپەرێز بووە.”(ساڵح،ژماره،144،ل133)
بەشدارنهبوونی ئافرەتانی کورد بۆشاییەکی گەورەی خستووەتە نێو مێژووی ڕۆژنامەگەری و میدیاگەریی کوردییەوە. هەر لە ساڵی (1898)ەوە تا ئێستا، جۆرێک لە ڕێگری بەرانبەر بە ئافرەت دروست کراوە، چونکە لە دابونەریتی خێڵەکیی کورددا ئافرەتی چاک ئەوەیه کە گوێڕایەڵ و خزمەتکاری پیاو بێت، نەک خۆی خزمەت بکات. ئەم ڕێگرییەش بەتەنیا لە بەشداربوون لە کاری ڕۆژنامەنووسی و هەڵبژاردنی ئەو بوارە وەک پیشە بێبەش نەبووە، بەڵکوو لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا داکۆکیکردن لە مافی باسکردنی ئەم مەسەلەیه، قۆناغی تیۆریی تێنەپەڕاندووە و گەیشتبێتە قۆناغی بەکردارکردنی داوا و ویستی مافەکانی ئافرەت، ئەمەش بەڵگەی دەرئەنجامی پشکنینی بەدواداچوونمان بۆ ئەم پرسە بووە.
هەروەها ئەگەر لە ڕووی مێژووییەوە بڕوانینە ڕۆڵی ئافرەت و کاریگەربوونی بە میدیا و ڕەنگدانەوەی پرسی ئافرەت و کێشەکانی لە میدیادا، ئەوە بەدیار دەکەوێت لە یەکەم ڕۆژنامەی کوردییەوە (کوردستان) هەتا ساڵی چلەکان، لەنێوان 19 ڕۆژنامە و گۆڤاردا کە لەم ماوەیەدا دەرچوون، جگە لە سێ ڕۆژنامە و گۆڤار، ئەوانیش ڕۆژنامەی “ژیان” لە ساڵی 1936 دەرچووە، وتاری لەسەر بنبڕکردنی نەخوێندەواری و چەسپاندنی مافی ئافرەت تێدا بووە. لەگەڵ ڕۆژنامەی “زاری کرمانجی” لە ساڵی 1936 و گۆڤاری “یادگاریی لاوان” لە ساڵی 1934، ئەم دووانەش دوو سێ وتاریان لەسەر مافی ئافرەت بەگشتی و ئافرەتی کورد بەتایبەتی نووسیوە و بڵاو کردووەتەوە. جگە لەو سێ بڵاوکراوەیە کە ڕاستەوخۆ ئاماژەی گوزارشتیان لە خواستی کێشەی ئافرەتی کورد کردووە، ئیتر هیچ بڵاوکراوەیەک ڕاستەوخۆ داوای مافی ئافرەتیان نەکردووە لەنێوان ئەو نۆزدە بڵاوکراوەیەدا.(ساڵح،ژماره 144،ل136)
دەتوانین بڵێین میدیاکان لە هەرێمی کوردستاندا لە سەرەتاوە بایەخێکی ئەوتۆیان بە ئافرەت نەداوە، زۆر بەدەگمەن ئەم پرسە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا بەسەر دەکرایەوە. ڕاستە لە دواییدا وای لێ هات دەیان ئافرەتی کورد لە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا جێپەنجەی ڕۆژنامەوانییان لە زۆربەی دیاردە دواکەوتووەکانی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگە دەربکەوێت، بەڵام هێشتا کارکردن و بەدەستهێنانی ماف لە بوارەکانی ڕاگەیاندندا لە ئاستی ئامانج و خواستەکانی ئافرەتدا نین. ئەوەندەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئافرەتان بەس نییە. ئەم درەنگ بەدیهێنانەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئافرەتانی ڕێکخراوەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە لە بۆچوونی ستراتیژیەتی پارتایەتی دەربچن، بە یەک ئامانج و ئاڕاستە کار بکەن لە پێناو بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەکەیان و ئەم کارکردنەش هاوتەریب بێت لەگەڵ بزووتنەوەی بەرەی مەدەنیەت و بەمەدەنیکردنی ئەم بزووتنەوەیە. لە لایەکی دیکەوە سەرجەم ئەو بڵاوکراوانەی ئافرەتان و ئەو بەرهەمانەی لەسەریان دەنووسرێت، بە بەراورد بەو بزووتنەوە بەرفراوانەی ڕاگەیاندن و کەناڵەکانی پەیوەندیکردن که لەدوای ڕاپەڕین هاتوونەتە ئاکام، کاری ئافرەتان لە ئاست خواست و ویستی پێداویستییەکانی ئەواندا نین، چونکە سەرجەم بڵاوکراوەکانی ئافرەتان حیزبین و ئایدۆلۆژیایەکی حیزبی باکگراوندیانە، بە پێی کۆمەڵێک سیستم دەجووڵێنەوە کە لەلایەن پیاوەوە دانراون. هه‌روه‌ها سیستمی فرەحیزبی و فرەئایدۆلۆژی وای کردووە فرەڕاگەیاندنیش بەشێکی گرنگ لەو پڕۆسەیە بێت، چونکە ڕاگەیاندنی ڕێکخراو لەو کۆمەڵگەیەدا هەن، هەموو هەوڵێکیان لە پێناوی بەرەوپێشبردنی ئافرەتان و بەشداریکردنی ئافرەت لە بونیادنان و سیستمی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کارکردنی ئافرەتان و فەرامۆش‌نەکردن و هێزی کاریان لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری… هتد؛ بووە.
له به‌رانبه‌ردا ڕێکخراو و میدیایەک که بە پێچەوانەی کارنامەی سەرەوە دەبینرێت، هەر بۆیە سەیر نییە کە بڵێین میدیای کوردی وێڕای ڕۆڵی ئەرێنیی لە ڕێکخستنی مەسەلەی ئافرەتان، لەبەرانبەر ئەوەشدا ڕۆڵی نەرێنی دەبینێت، چونکە میدیای حیزبییە. هەر حیزبەی لەو ڕووگە ئایدۆلۆژییەی تێڕوانینی بەرنامە و میتۆدی خۆیەوە شتەکان لەمەڕ کێشە کۆمەڵایەتییەکان ڕوون و شی دەکاتەوە، چونکە گرفتی ئافرەتان به‌ر له‌وه‌ی سیاسی بێت، گرفتێکی کۆمەڵایەتییە.
ئەگەر وردبینانە تەماشای ئەو بڵاو کراوانە بکەین، دەردەکەوێت کە زۆربەیان لە ساڵی 1992 بەدواوە دەرچوون، یان سەرلەنوێ دەرچوونەتەوە، ئەویش بەند بووە بەو کەشە دیموکراتییانەیەی کە لەو ساتەدا هەبووە و ڕووناکبیران بەگشتی و ئافرەتانی ڕۆشنبیر بەتایبەتی بە دەرفەتێکیان زانیوە کە لەو هەلومەرجەدا چالاکی لەم بوارەدا بۆ خستنەڕووی ئەم مەسەلە گرنگە بگێڕن، ڕەچاوی ئەوەش دەکرێت کە بەشێکی زۆری ئەو بڵاوکراوانە تا ئێستا بەردەوام نەبوون. بەشێک لە هۆکارەکانی بەردەوامنەبوونیان بۆ باری نائاسایی کوردستان و شەڕی ناوخۆیی دەگەڕێتەوە، کە لە سایەیدا حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان زیاتر سەرقاڵی باری سیاسی بوون لەسەر حیسابی باری ئافرەتان. لە هەمان کاتدا ئەو بەردەوامنەبوونە ڕاستییەکمان بۆ دەردەخات کە جارێ مەسەلەی ئافرەتان دەکرێت بە قوربانیی مەسەلەکانی دیکە و حیزبە سیاسییەکان مەسەلەی ئافرەتانیان بە بابەتێکی گرنگ دانەناوە.
بۆ نموونه ئه‌مڕۆش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه به‌رپرسن له ئاڕاسته‌كردنی ئه‌م هۆكاره به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له ئاستێكی مه‌عریفیدا نین، چونكه له دۆخی مایه‌پووچیی مهعریفهییدان و هیچ داهێنانێكیان نییه، بۆیه چاوه‌ڕێی سۆشیالمیدیان تا به‌رهه‌میان پێشكه‌ش بكات، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به ڕێژه‌ی ئه‌و ڤیوانهی كه ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایەتییه هه‌یه‌تی، به‌ده‌ر له بەبایهخبوونی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه بڵاوی كردووەته‌وه، واتە میدیای كوردی ئاستی خۆی دابه‌زاندووه بۆ ئاستی “سناپچات و ئینستگرام و فەیسبوك و تیكتۆك… هتد”. هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی سۆشیال‌میدیا تایبه‌تن و له‌سه‌ر ئاستی مه‌عریفیی تاكهكهسیدایه، مه‌رج نییه ئاستی تێگه‌یشتن و خوێنده‌واربوونی هه‌موو ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییانه له دونیای سۆشیال‌میدیادا وه‌ك یه‌ك بن. جیاوازیی میدیا له‌گه‌ڵ سۆشیال‌میدیا له‌و خاڵه‌دایه كه ئه‌و گشتییه و ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات ده‌بێت له ئاستێكی باڵا و ڕاقیی به‌هاداردا بێت، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تییه، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات شتێكی به‌هادار و به‌بایه‌خ بێت. دونیای میدیا دونیای ئیفترازی نییه، كه‌سایه‌تییه‌كان شوێن و كار و ڕۆڵیان دیار و ئاشكرایه، به‌ڵام له جیهانی سۆشیال‌میدیادا ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه دووڕووییه‌كی گه‌وره یان دوالیزمییهك له كهسایهتییهكانیدا دروست ببێت. له واقیعدا هه‌موویان ڕێزی یه‌كتری ده‌گرن، به‌ڵام له دونیای سۆشیال‌میدیادا یه‌كتر ده‌شكێنن و ڕه‌خنه ده‌گرن و ته‌كفیر و جنێوبارانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. بۆ نموونه: له ڕووداوی ئه‌و كوڕ و كچه‌ی له شاری سلێمانی له‌ناو بازاڕدا سه‌مایان ده‌كرد، بۆچی له واقیعدا هه‌موویان وێنه‌یان ده‌گرت و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دان، كه‌چی له‌ناو دونیای سۆشیال‌میدیادا هێرش ده‌كرایه سه‌ریان؟ ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئێمه له واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیماندا ئهكتهرێكین و له دونیای سۆشیال‌میدیادا ئه‌كته‌رێكی ترین. هه‌ندێک جار له سۆشیال‌میدیادا كچێك خۆی ده‌رده‌خات كه ئیماژی كچێكی سه‌ربه‌خۆیه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به هۆی كاری مۆدێلییهوه بووەته خاوه‌نی داهاتی خۆی، له سۆشیال‌میدیا كه من ناوی لێ ده‌نێم دونیای ئیفترازی، ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، كه‌چی كه له واقیعدا ده‌یبینن؛ وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن.
میدیای كوردی ژیانێكی ئیفترازیی له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵدا دروست كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌كته‌رە كۆمهڵایەتییانهی كه له ڕێگەی سۆشیالمیدیاوە دروست بوون؛ بوونه‌ته جێگەی سه‌رنجی میدیاكان، به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ڵگری كهسایهتییەكی ڕاستی ناو كۆمه‌ڵگه نین و له ئاستی گه‌شه و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا نین، به‌ڵكوو كهسایهتییەكی وه‌همین.
له‌و كاته‌ی ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له واقیعدا ده‌یه‌وێت هه‌مان فۆرم و ئاكت له ژیانیدا دووباره بكاته‌وه، سه‌رئه‌نجام دووچاری كێشه و توندوتیژی ده‌بێته‌وه. بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌مڕۆ میدیای كوردی و هاوكات له‌گه‌ڵ جیهانی سۆشیال‌میدیا، له‌جیاتیی به‌خته‌وه‌ریدان به هاوڵاتییان و پێدانی شتێكی به‌سوود، قه‌یرانیان بۆ كۆمه‌ڵگه دروست كردووه.
ئەنجامەكان:
- بۆمان به دیاركه‌وت دانانی ژنان له بواره جیاجیاكاندا، له سه‌ر بنه‌مای خێڵه‌كییه و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دایه، به‌تایبه‌تی دانانی ئه‌و ژنانه له پێگه ئیداری و سیاسییه‌كان. حیزبی كوردی تا ئێستا قۆناغی خێڵه‌كیی له به‌ڕێوه‌بردندا تێنهپهڕاندووە، بانگەشەی دیموكراسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش پارادۆكسێكی گهورەیه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسیدا یەك ناگرێتەوە.
- پلانی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له بواری “یاسایی و جێبه‌جێكاری و هوشیاری و پارێزگاریكردن” بووه.
- نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ پرس و كێشه‌كانی ئافره‌تان، ڕێگری له چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانیان ده‌كات.
4-هه‌مواركردنی یاساكان له هه‌رێمی كوردستاندا تاڕاده‌یه‌ك گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه.
5-.بۆمان به‌دیاركه‌وت،راگه‌یاندن بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌خلاقیاتی گشتی له كۆمه‌ڵگه و ڕه‌وتاری تایبه‌تی هه‌ندێک كه‌سدا هه‌یه.
6-له ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی، میدیای كوردی ژیانێكی ئیفترازیی له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵدا دروست كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌كته‌رە كۆمهڵایەتییانهی كه له ڕێگەی سۆشیالمیدیاوە دروست بوون؛ بوونه‌ته جێگەی سه‌رنجی میدیاكان، به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ڵگری كهسایهتییەكی ڕاستی ناو كۆمه‌ڵگه نین و له ئاستی گه‌شه و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا نین، به‌ڵكوو كهسایهتییەكی وه‌همین.
سەرچاوەكان:
كتێب:
*ئهلحهزرهمی،د. سه‌وسه‌ن ساڵح، سیستمی كۆتای ئافره‌تان، وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌كوان حه‌م ئه‌رگوشی، سایتی پێنووس، 7/3/2019.
* چاودێریی مافەکانی ژنان لە کوردستان، ڕاپۆرتی ساڵی 2002، ڕێکخراوی ئاسوودە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر مێینە، 2004، وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
* ئاری ڕه‌فیق، د. عەبدولڕەزاق محه‌مه‌د، هودا سابیر زه‌نگه‌نه،حكومه‌ت و پرسی یه‌كسانی؛ له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دژ به ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا (2001-2017)، ئاماده‌كردنی: ، چاپخانه‌ی شەهاب، هه‌ولێر، 2018.
* ڕەسووڵ،ڕووناك، به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی ژن له بواری ڕاگه‌یاندندا، ڕۆژنامه‌ی “ڕاسان”، كۆمه‌ڵه‌ی ئافرەتانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ریده‌كات، ژماره 6، تشرینی دووه‌می 2001.
* ساڵح,کازیوە ، فێمینیناسیی چڤاکی کوردی، بڵاوکراوەی ئاراس، ژمارە 280، ساڵی یەکەم، هەولێر، 2005.
* ساڵح ،كازیوه، ژنی كورد له ده‌روازه‌ی هه‌زاری سێیه‌مدا، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، ده‌زگای چاپ و پەخشی سه‌رده‌م، ژماره 114.
* قه‌ره‌داغی،مەهاباد ، ئافرهتیزم؛ توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له باشووری كوردستان له‌نێوان ساڵانی (1918-2018)، چاپخانه‌ی شەهاب، هه‌ولێر، 2018.
*قەرەداغی،مەهاباد،شەرەفنامە، لێکۆڵینەوە، چاپی دووەم، سلێمانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ساڵی 2004..
* مەحموود، هادی،بەشداریکردنی ئافرەتان و دەربڕینی داهێنانی ئافرەتان، گۆڤارێکی وەرزییە، ژمارە 1، ئازاری 1996،.
*محموود،هادی ، لە پێناو برەودان بە مەسەلەی ژنان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە، گۆڤاری دەنگێک، ژمارە 4، ساڵی دووەم، 1997،
*یاسین، عیزەدین عەبدوڵا بهڕێوهبهرایەتییهكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، چاپخانه‌ی شەهاب، هه‌ولێر، چاپی یه‌كه‌م، 2013، ل10-11.
چاوپێكه‌وتن
* ئیسرا فه‌یسه‌ڵ، له ساڵی 1973 له شاری بەغداد لەدایك بووه و ئێستا دانیشتووی شاری هه‌ولێرە و له ئاماده‌یی ژیانی كچان مامۆستایه، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان له ڕێكه‌وتی 3/2/2021، كاتژمێر 11ی به‌یانی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام داوه.
* په‌یمان ڕه‌شید اغا، له ساڵی 1958 ده‌شتی هه‌ولێر، دانیشتووی شاری هه‌ولێر،ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان له ئاماده‌ی ژیلانی كچان له ڕێكه‌وتی 3/2/2021 كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌نجامدا.
*-شادی نه‌وزاد ، ئه‌ندام په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان له خولی پێنچه‌م له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ . دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و بزووتنه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند له ساڵی 2019دا
*-عزیمه بابۆڵی ناسراو به (ئیڤارئیبراهیم) ئه‌ندام په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان له خولی چواره‌م.له‌سه‌ر لیستی گۆران.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسیه‌كان
-Boguna, Marian, Romualdo Pastor-Satorras, Albert Díaz-Guilera, and Alex
سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان
1-اسعد فایز، العادات الااجتماعیه و التقالید فی الوسط الحضري بين التقليد و الحداثة، مقارنة سيوسيو-انتروثولوجية لعادات الزواج و الختان مدينتى وهران وندرومة نوذجا، رسالة لنيل شهادة الدكتوراه علوم في العلوم الاجتماعية، جمهورية الجزائرية الديمقراطية الشعبية، وزارة التعليم العالي و البحوث العلمي جامعة وهران، سنة (2011-2012)، ص121.
2- نمری، نادین، أغرب العادات المتعلقه بألمرأه فی العالم العربی، موقع الرصیف، الاثنين أغسطس 2016، 10:13م.
د.شونم یحیی خضر – دكتۆراه فی فلسفه الاجتماعیة جامعة صوربون باريس1
[1] .”(ئیسرا فه‌یسه‌ڵ، 1973 له شاری بەغداد لەدایك بووه و ئێستا دانیشتووی شاری هه‌ولێرە و له ئاماده‌یی ژیانی كچان مامۆستایه، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان له ڕێكه‌وتی 3/2/2021، كاتژمێر 11ی به‌یانی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام داوه).
[2] -( په‌یمان ره‌شید اغا، له ساڵی 1958 له ده‌شتی هه‌ولێر لەدایك بووه و ئێستا دانیشتووی شاری هه‌ولێرە، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان له ڕێكه‌وتی 11/2/2023، رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 9ی شه‌و له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام داوه).