رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تییدا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی (تیۆری، مه‌یدانی)یه، رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به دۆخی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان له‌سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر
The role of civil society organizations in social reform A scientific research ( theoretical , field) on the role of civil society organizations regarding the situation of violence against women in the center of Erbil province
Prepared by the researcher : Ari Rafiq Shafiq – Assistant Director General for Combating Violence, Ministry of Interior, Kurdistan – Iraq
Democratic Arab Center
International Journal of Kurdish Studies : First issue – April 2023
A Periodical International Journal published by the “Democratic Arab Center” Germany – Berlin
:To download the pdf version of the research papers, please visit the following link
Abstract
Following the completion of the process of liberating a specific part of the Southern Kurdistan Region and the emergence of a multi-dimensional and comprehensive change in the construction of parliament and its executive authority, a type of development in the fields of politics, culture, and social institutions occurred. The most significant development in Kurdistan was the construction, followed by the development, of the Civil Affairs Agency. We believe it is critical to discuss the role and impact of the current Civil Affairs Agency movement in this research. We should mention that in Kurdistan, until the end of 2011, the National Council of Kurdistan published two main laws, and according to these two laws (Organization and Association), the way of working and the level of adherence (Association, syndicates, Occupational unions, Social clubs, etc.) were established. The cultural institutions and centers have been chosen, but the Kurdistan Parliament has approved a new law to organize the work of civil society associations since the end of 2011. Law No. 15 of 2001, which is specific to the Kurdistan Region’s non-governmental organization, was deactivated following the passage of the new law, Law No. 1 of 2011. civil society organizations.
We discuss the role of organizations and associations that work legally for social reform in Kurdistan in this study. We intend to show the details of the crimes and violations that have faced the girls and women of Kurdistan, as the most elaborate issues and social phenomena that required fundamental reform in the past; thus, in this research, we will try to depict the role and level of effectiveness of the Civil Afair Assiositions toward these crimes and violations on the one hand, and the process of fundamental social reform on the other, and we will also discuss.
پێشه‌كی :
دوابه‌دوای به‌كۆتاهاتنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی به‌شێكی گرنگ له ناوچه‌كانی كوردستانی باشور‌و هاتنه‌كایه‌ی جۆرێك له گۆڕانكاری فره‌لایه‌ن و گشتگیر، كه خۆی له بیناكردنی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی خۆماڵیدا بینیه‌وه، جۆرێك له گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی له كایه‌و دامه‌زراوه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، به‌شێك له‌و په‌ره‌سه‌ندنه گرنگه‌ش بنیادنان و پاشان گه‌شه‌پێدانی (ده‌زگاو ئۆرگانه مه‌ده‌نیه‌كان) بوو له كوردستان.
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه جێی بایه‌خه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕاڤه‌كردنی رۆڵ و نه‌خش و كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و ته‌وژمه‌یه كه له ئێستای گۆڕه‌پانی كاری ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌كاندا ده‌بینرێت.
پێویسته بڵێین كه له كوردستاندا تا كۆتایی ساڵی 2011 دوو یاسای سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانه‌وه ده‌رچوون و به‌پێی ئه‌م دوو یاسایه (ڕێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان) دامه‌زراون و به پێی بڕگه‌و مادده‌كانی ئه‌م دوو یاسایه شێوازی كاركردن و ئاستی پابه‌ندبوونی (كۆمه‌ڵه‌كان، سه‌ندیكاكان، یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان، یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بنكه و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان) دیاریكران، به‌ڵام له‌كۆتایی ساڵی 2011ه‌وه یاسایه‌كی نوێ بۆ رێكخستنی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرا، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی یاسا نوێیه‌كه‌شدا كه مه‌به‌ستمان یاسای ژماره (1)ـی ساڵی 2011یه، یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001ی تایبه‌ت به رێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌كارخرا.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باس له‌ڕۆڵی ئه‌و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵانه بكه‌ین كه له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كار بۆ ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش مه‌به‌ستمانه ورده‌كاری ئه‌و تاوان و پێشێلكاریانه بخه‌ینه‌ڕوو كه رووبه‌ڕووی كچان و ژنانی كوردستان بوونه‌ته‌وه، وه‌ك زه‌قترین كێشه‌و دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێویست بوو له‌رابردوودا پلانی ریفۆرمی ریشه‌یی بۆ رهنگڕیژبكرێ، بۆیه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین رۆڵ و ئاستی كاریگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ئاست ئه‌و تاوان و پێشێلكاریانه له‌لایه‌ك و پرۆسه‌ی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی ریشه‌یی له‌لایه‌كی تره‌وه بخه‌ینه به‌رباس، هه‌روه‌ها له‌و ئاسته‌نگانه ده‌دوێین كه كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر به‌دینه‌هێنانی پڕۆگرام وستراتیژی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان.
كلیله وشهییهكان: رۆڵ، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ریفۆرم، كۆمه‌ڵایه‌تی.
باسی یه‌كه‌م: میتۆدنامهی توێژینه‌وه‌كه
كێشه‌ی توێژینه‌وه‌كه:
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بوونی قورسایی وگرنگی كێشه‌كه پاڵی بهئێمهوهنا تا شرۆڤه‌ی زانستیانه له‌چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆ ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ت هۆكاری تریش هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گرفته‌كه، بۆ نموونه هه‌ستمانكرد ئه‌مڕۆ له‌كوردستانداNGO كان له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕووه و هه‌ڵكشانن و ڕێژه‌ی دیارده‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به‌تایبه‌تی بارودۆخی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان تادێ له ئاڵۆزبوونێكی ناسروشتییدا ده‌بینرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ستمانكرد باس و گفتوگۆی جۆربه‌جۆر له‌سه‌ر چۆنێتی كاری ڕێكخراوه‌كان له ئێستای كوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و پڕۆسه‌ی كاركردنی رێكخراوه‌یش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به(گرفت) و(به ناكامڵی) ده‌ستی پێكرد، ڕۆژانه هه‌ر یه‌كێك له‌لای خۆیه‌وه ڕاڤه‌ی ئه‌م گرفته ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به بنه‌ماو پره‌نسیپی زانستی ببه‌سترێت، له‌ڕاستیدا كاركردنی ئۆرگانه مه‌ده‌نیه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ته‌واو وابه‌سته‌ی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، له‌لایه‌كی تره‌وه ناكامڵی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی ویاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له كێشه‌ی دروستكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی ئه‌م سێ پرسیاره بداته‌وه:
– تاچ ڕاده‌یه‌ك ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاوێته‌ی كێشه‌كانی ناو خێزانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی بوون؟
– له‌پاڵ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ره‌وشی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان له چ ئاستێكدا ده‌بینرێت؟
– كامانه‌ن گرنگترین ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی؟
گرنگی توێژینه‌وه‌كه:
یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی وایكرد بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بده‌ین نه‌بوون و ئه‌نجامنه‌دانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بوو له رابردوودا له‌سه‌ر (رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تییدا) كه تایبه‌ت بێ به ره‌وشی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان، پێمانوابوو كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كان له‌م ته‌نگژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان تێی كه‌وتوون، ڕۆڵیان كه‌متر نیه و به‌ڵكو زیاتریشه له‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه‌ی كه له وڵاتی ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه.
پێمانوایه ئه‌مڕۆ جۆرێك له‌تێنه‌گه‌یشتن هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی كاری ڕێكخراوه‌یی له‌لایه‌ك وجێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ڕێكخراوه‌یی له‌لایه‌كی تر، فاكتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه له ئاستێكدا ده‌بینرێت كه تا ئه‌م قۆناغه‌ش ناتوانرێت به‌ئاسانی هه‌زمی (به‌ها و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان) بكات.
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه :
- له‌م قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه ئێستای كۆمه‌ڵگای ئێمه تێیكه‌وتووه تا چ ئاستێك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پلانی هه‌مه‌لایه‌ن و ریشه‌ییان له رابردوودا هه‌بووه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تایبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوان و پێشێلكاریانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ئافره‌ت بۆته‌وه له هه‌رێمی كوردستان؟
- ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردی تێدا ده‌ژی تاچه‌ند كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێ هه‌زم ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه بۆ ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراون؟
- ئه‌و فاكته‌رانه كامانه‌ن تاكه‌كانی خێزانی كوردی ناچاركردووه كه نه‌توانێ ته‌نانه‌ت كێشه ئاڵۆزهكانیشی وه‌ك پێویست له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای خێزان چاره‌سه‌ر بكات؟ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌مته‌رخه‌من یاخود داخراوی و پیرۆزی دامه‌زراوه‌ی خێزان و تێڕوانینی چه‌قبه‌ستووی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كه‌س بۆی نه‌بێ نهێنی و كێشه‌كانی ناو ده‌زگای خێزان بباته ده‌ره‌وه‌و داوای چاره‌سه‌ر له دامه‌زراوه‌كانی تر بكات هۆكاره‌كه‌یه‌تی؟
- ئه‌و ده‌رهاویشتانه كامانه‌ن كه تاكی كوردی له‌ئه‌نجامی شه‌رمنی له‌ده‌ركردنی بڕیاری یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیدا له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی خۆی و دهوروبهرهكانیدا ده‌ركه‌وتوون؟
- هه‌ژموونی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه ته‌واوی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردی داگیركردووه، تا چ راده‌یه‌ك رێگربووه له‌به‌رده‌م (پرۆسه‌ی ریفۆرم)ـدا ؟
باسی دووه‌م: لایه‌نی تیۆری
یه‌كه‌م : گرنگترین چه‌مكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه
چه‌مكی رێكخراو:
(شاكر مسته‌فا سه‌لیم) پێناسه‌ی ڕێكخراو ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌زگایه‌كی یاساییه، باوه‌رپێكراوه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی نه‌گۆڕه و له پێناو چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراودا هه‌وڵده‌دات، به‌پێی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی بڕیار له‌سه‌ردراو كارده‌كات ، بۆنموونه كۆمه‌ڵه به‌خشه‌ره‌كان، حزبه سیاسیه‌كان، سه‌ندیكاكان، رێكخراوه زانستیه‌كان..هتد. (سليم،1981: 701)
چه‌مكی (ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی):
به ده‌زگاو پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داده‌نرێن، شوێنگهیهكن بۆ كۆبونه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی كه‌سانێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه گرێیداون، هه‌نگاو ده‌نێن بۆ به‌ده‌ستخستن و هێنانه‌دی چه‌ندین ئامانجی هاوبه‌ش و دیاریكراو، له‌ڕێگه‌ی داڕشتنی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ بره‌ودان و هوشیاركردنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنی ئاست و توانای تاكه‌كانی یه‌كه‌ی خێزان و كۆمهڵگاو شۆڕبونهوهیان به‌ناو قوڵایی دیارده‌و گرفته‌كان، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ییه‌وه، به جیاوازی جۆری كاركردنیان به‌هۆی ناچونیهكی و تایبه‌تمه‌ندی (كولتوری كۆمه‌ڵگاكان)
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێناسه كراوه: بریتییه له‌بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كه‌سه‌كان، كه له‌لایه‌ن یاسا پارێزگاریان لێده‌كرێت و تێیدا هه‌موو كه‌سێك به‌بێ ترس، ویستی ئازاد‌و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆی، له‌چوارچێوه‌ی یاسادا پێوه‌ری بڕیاڕدان و دادوهریكردنهكانی خۆی وه‌ده‌ست ده‌هێنێت. (ئیروانی، 2001: 149)
- چه‌مكی ڕۆڵ:
(دینكن میشیل) پێیوایه كه ڕۆڵ: بریتییه له‌و ڕه‌فتاره‌ی كه بكه‌رێك ئه‌نجامی ده‌دات، یان سه‌رقاڵه پێوه‌ی، ئه‌میش بكه‌ره‌و لایه‌نی سه‌رقاڵی چڕنهكردۆتهوه بۆ ته‌نها كه‌سێك، به‌ڵكو ئه‌مه زیاتر فه‌زایه‌كی فراوانتری پێده‌به‌خشێ به‌وپێیه‌ی بۆدهزگاو گرووپ و دهستهكارگێڕی و سیاسیه‌كان ..هتد. (ميشيل،1980: 45)
چه‌مكی چاكسازی (ریفۆرم)
ریفۆرم: سه‌ره‌تا و خاڵی ده‌ستپێكردنه بۆ هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی بنیادنانه‌وه و گه‌شه‌پێدان. (www.libyanwritersclub.com)
هه‌روه‌ها، قوتابخانه‌یه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگه لاده‌ده‌ن. (معتوق،1993: 283)
چه‌مكی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی:
له پێناسه‌یه‌كی (احمد الرحال)ـدا هاتووه كه ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی: گرنگیدانه به‌خێزان و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دابینكردنی خزمه‌تگوزاری، كێشه‌ی به‌دره‌وشتی و نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری له‌رێگه‌ی چاكسازی(ریفۆرم)ه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. (www.aqlamonline.com)
باسی سێیه‌م: سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدان و ناساندنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی (Civil Society) چه‌مكێكی لێكدراوه نه‌ك موجه‌ڕه‌د، جگه له‌مه‌ش ناتوانین یه‌ك نموونه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وێنابكه‌ین، به ده‌ربڕینێكی دیكه كاتێك باس له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین ده‌بێ بپرسین و بزانین كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوێ؟
(جوگرافیبونی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی): كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له جوگرافیای جیاجیادا لێكدانه‌وه‌ی جیاجیای بۆ كراوه و به واتای جیاجیا لێكدراوه‌ته‌وه، بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و چه‌مكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكه‌ین كه له (ئه‌ڵمانیا)دا‌و له ڕێی فه‌یله‌سوفانی (ئه‌ڵمانیه)ـه‌وه، بۆنمونه (هیگڵ) خراوه‌ته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه بیرمه‌ندان و زانایانی (به‌ریتانیا)، بۆنمونه (هۆبز) و (لۆك) یان زانایانی (فه‌ره‌نسی)، بۆنمونه (رۆسۆ) باسیان لێوه‌كردووه به‌راوردیان بكه‌ین ده‌بینین ئه‌م پێناسانه ته‌واو لێكجیان.
له (به‌ریتانیا)ـدا پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زیاتر بۆ (ئابووری سیاسی) ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ بواره‌كانی ئازادیی ئابووری و موڵكایه‌تیی تایبه‌ت و …هتد به‌كارهێنراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا پێشڕه‌وی زانستی ئابوری (چ كلاسیك و چ نوێ) بووه، به‌ڵام كاتێك له (فه‌ره‌نسا)ـدا باس له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كرێت باسی (لیبرالیزم) دێته ئاراوه، به ده‌ربڕینێكی دیكه له (فه‌ره‌نسا) چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ئازادییه سیاسییه‌كان (به‌مانا گشتییه‌كه‌ی) په‌یوه‌ندی (ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌و گروپه ناده‌وڵه‌تییه‌كان) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام فه‌یله‌سوفانی (ئه‌ڵمانی) وه‌كو (هیگڵ) و هاوبیرانی و دواتر (ماركس)ـیش زۆر فه‌لسه‌فیانه پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.
ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چه‌مكێكی مێژووییه، واته وه‌ك هه‌ر چه‌مكێكی دیكه‌ی مێژوویی به‌پێی كات و شوێن و زه‌مینه‌ی مه‌عریفی ده‌گۆڕێت، بۆیه ناكرێت پێناسه‌یه‌كی گشتگیری بۆ بكه‌ین كه له‌سه‌رده‌م و بارودۆخی جیاوازدا به‌كاربهێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) بوارێكه له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی تێههڵناقورتێنێت) و كۆمه‌ڵێك دامه‌زراو و دامودهزگاو رێكخراوی تایبه‌تی و مه‌ده‌نی (ناتایبه‌تی) ده‌گرێته‌خۆ، واته كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بوارێكه كه ده‌وڵه‌ت تێیدا مافی ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی نییه، له روویه‌كه‌وه ده‌توانین كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌واتای (هێنانه‌كایه‌ی دیموكراسی و بوونی ئازادی) له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین. (ئیروانی، 2001 :150)
كه‌واته له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كان به یه‌كێك له ده‌زگا و ستونه به‌هێزه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی باسی لێوه‌ده‌كرێت، پێمان وایه ناكرێ به‌بێ ناساندنێكی بابه‌تیانه‌ی (كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) به گشتی شرۆڤه‌ی ڕێكخراوه‌كانیش بكرێت، چونكه ئه‌سته‌مه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا بانگه‌شه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كانی تر بكرێت له‌یه‌ك كاتدا ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هاوڕا و هاوده‌نگ نه‌بێ له پێكهێنان و بیناكردنێكی واقعیانه‌ی بنه‌ماكانی مه‌ده‌نیه‌ت، كه‌واته لێره‌وه ده‌بێ مێژوو و شوناسی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بناسین:
- سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌رووی مێژووییه‌وه:
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به یه‌ك ڕسته‌ی جێگیر پێناسه ناكرێت، ئه‌ركی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه گروپێك له خه‌ڵك له ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه بۆئه‌وه‌ی كێشه هاوبه‌شه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بریتییه له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وه‌نده ئازادن ده‌توانن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ڕێكخراو‌و ئه‌نجومه‌نی جۆراوجۆر پێك بێنن. (میهه‌ن، سه‌رچاوه‌ی پێشوو: ل8)
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به كورته‌باسێك له‌باره‌ی (كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی)ـیه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین ئه‌وا له‌ناو باسهكهماندا چه‌ند جۆرێك پێناسه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیمان دێته پێش، (عه‌بدولغه‌فار شكور) له بابه‌تێكی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وسه‌رهه‌ڵدانی ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ بیری یۆنانی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا (ئه‌رستۆ) باس له‌م چه‌مكه ده‌كات وده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت وكۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌یه‌كتر جیاناكرێنهوهو پێیوایه كه (كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسین وملكه‌چی یاسا)ـن، هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت له بیری سیاسی ئه‌وروپی كۆندا كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، كه له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیی‌دا خۆی ده‌رده‌خات وئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بریتیین له هاوڵاتیان و ئه‌وانه‌ی كه یاساكانی ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دا ڕه‌فتارده‌كه‌ن. (www.rezgar.com)
هه‌ر له‌هه‌مان بابه‌تدا دێته‌سه‌ر سه‌ده‌كانی په‌ره‌پێدانی واتای كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاماژه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت : له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌ره‌ی سه‌ند له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندن و پێكهاتنی په‌یوه‌ندییه سه‌رمایه‌دارییه‌كان و جیاوازی كرا له‌نێوان ده‌وڵه‌ت وكۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌رهه‌ڵدانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڕیاره‌وه جێی گفتوگۆبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و بیرۆكه‌یه هاته ئاراوه كه بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كان لایه‌نی خاوه‌نی مافی سه‌ره‌كین له به‌رگریكردن دژی مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا، بیری سیاسی ڕۆژئاوایی دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت و ده‌بێت به سه‌ربه‌خۆیی كاربكات وكاروباره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و نه‌هێڵێت حكومه‌ت ده‌ست بخاته كاره‌كانیه‌وه، ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م له‌كاتی پێویستدا.
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا گۆڕانكاری دوووه‌م ڕوویدا بۆچه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، لێره‌دا (كارل ماركس) پێی وابوو كه (كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی مه‌یدانی ململانێی نێوان چینه‌كانه).
له‌سه‌ده‌ی بیستدا (گرامشی) كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌یه‌كی نوێ‌دا پێناسه‌كرد و گوتی : كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مه‌یدانی ململانێی ئابووری نیه، به‌ڵكو مه‌یدانێكه بۆ ململانێی نێوان ئایدۆلۆژیای جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌یمه‌نه‌ی ئایدۆلۆژیا، پاشان دێته سه‌ر دوایین پێناسه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وپێكهاتنی وده‌ڵێت:
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بریتییه له تاكه كه‌س وده‌سته نافه‌رمیه‌كان، به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامێكی چالاكن له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی (په‌روه‌رده‌و ئابوری وخێزانی وته‌ندروستی وڕۆشنبیری وخێرخوازی) و چه‌ند بوارێكی تر. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێكدێت له‌و ده‌ستانه‌ی له‌كۆمه‌ڵناسیدا پێیان ده‌وترێت (ده‌زگا دووه‌مییه‌كان) وه‌ك: (كۆمه‌ڵه ئه‌هلیه‌كان، سه‌ندیكاكانی كرێكاران وپیشه‌ییه‌كان، كۆمپانیاكانی كار، ژووری بازرگانیه‌كان وپیشهسازییهكان و هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی به‌خۆبه‌خشی كارده‌كه‌ن). (www.rezgar.com)
باسی چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ی سه‌ریانهه‌ڵدا؟
ره‌گه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی :
ئه‌م چوار ره‌گه‌زه‌ی خواره‌وه به چوار پایه‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داده‌نرێن، كه مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی كاركردنیانه:
- كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: كرده‌یه‌كی ئازادانه‌ی خۆبه‌خشه .
- كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: كرده‌یه‌كی رێكخراوه (منڤمه).
- كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: قبوڵكردنی رای جیاواز و قبوڵكردنی فره‌ره‌نگییه.
- كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: هه‌وڵنه‌دانه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات (شكر، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو: 4)
میتۆدی توێژینه‌وه‌كه:
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی ڕووپێوی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ڕێكخراوهوهكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆڵ و ئه‌رك و ئاستیان له ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردستاندا به‌كارهێنراوه.
كۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌كه و نموونه‌ی هه‌ڵبژێردراو:
نموونه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ڕێگه‌ی ناههرهمهكی(غیرعشوائی) ،(60)شه‌ست كه‌سی تێدا وه‌رگیراوه له كۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌كه، كه له جۆری نموونه‌ی هه‌ڵبژێردراوه به‌ڕێگه‌ی مه‌به‌ستدار (34) كه تێیدا(28)كه‌سی ئه‌ندامن له NGO كاندا، واتا له كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا، كه ڕێژه‌یان ده‌كاته(46,66%) وه‌كو نموونه وه‌رگیراون، هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زی نێر(43) كه‌س كه ڕێژه‌ی ده‌كاته (71,66%) و ڕه‌گه‌زی مێ(17) كه‌س كه ڕێژه‌كه‌ی(28,33%)، كه‌واته ڕێژه‌ی (100%)سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها (32) كه‌سیان ئه‌ندام نین له NGO كان كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌كاته(53,33%) و به‌ڕێگه‌ی هه‌ره‌مه‌كی(عه‌شوائی) وه‌رگیراون.
سێیه‌م: بواره‌كانی توێژینه‌وه
- بواری شوێن: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شاری هه‌ولێر هه‌ڵبژاردووه.
- بواری مرۆیی: توێژینه‌وه‌كه كارمه‌ندانی كۆمه‌ڵه‌و NGO كانی هه‌ولێر و ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام نین له ڕێكخراوه‌كان وه‌رگیراون به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی مه‌به‌ستدار (28) له كارمه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وNGO كان وه‌رگیراون و(32) ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام نین له كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان وه‌رگیراون.
- بواری كاتی: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ڕووی (كاته‌وه له ڕێككهوتی (15/ 2/ 2022تاكو 30/ 8 / 2022 )ی خایاندووه.
باسی پێنجه‌م : لایه‌نی مه‌یدانی و خستنه ڕووی زانیارییه‌كان
خشته‌ی (1) ڕه‌گه‌زی نمونه‌ی لێكۆڵیهوهكه ڕوون ده‌كاته‌وه
ڕه‌گه‌ز | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
نێر | 43 | 71,66% |
مێ | 17 | 28,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (1) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (71,66)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان له ڕه‌گه‌زی (نێر) پێكدێت، به‌ڵام ڕه‌گه‌زی (مێ) ڕێژه‌ی (28,33)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی لێكۆڵینهكهمان پێكدێنێت.
خشته‌ی (2) ته‌مه‌نی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه
ته‌مه‌ن | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
18ــ 22 | 12 | 20% |
23ــ 27 | 31 | 51,66% |
28ــ 32 | 11 | 18,33% |
33ــ 37 | 4 | 6,66% |
38ــ42 | 2 | 3,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (2) دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ڕێژه‌ی (51,66%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (23ــ27)ی ساڵیدایه، ڕێژه‌ی (20%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18ــ 22)ی ساڵیدایه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (18,33%) شیان ته‌مه‌نیان له نێوان (28ــ32)ی ساڵیدایه، (6,66%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (33ــ37)ی ساڵیدایه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (3,33%)ی تاكه‌كانی ته‌مه‌نیان له‌نێوان (38ــ42) ساڵیدایه.
خشته‌ی ( 3 ) ئاستی خوێنده‌واری نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه
ئاستی خوێنده‌واری | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
نه‌خوێنده‌وار | 1 | 1,66% |
ده‌خوێنێ ودهنوسێ | ـــــــــــ | ــــــــــــــــ |
سه‌ره‌تایی | ـــــــــــــــ | ــــــــــــــــــ |
ناوه‌ندی | ــــــــــــــــ | ـــــــــــــ |
ئاماده‌یی | 6 | 10% |
په‌یمانگا | 3 | 5% |
زانكۆ | 48 | 80% |
خوێندنی باڵا | 3 | 3,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (3) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت (80%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه‌مان ده‌رچووی (زانكۆ)ن، له(10%)ی ده‌رچووی(ئاماده‌یی)ن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (5%)ی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ده‌رچووی (په‌یمانگا)كانن، به‌ڵام ڕێژه‌ی (3,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان له(خوێندنی باڵا)ن، هه‌روه‌ها (66,1%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان (نه‌خوێنده‌وارن)،به‌ڵام هیچ ڕێژه‌یه‌كی نمونه‌كه له ئاستی خوێندنی (سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ده‌خوێنێ و ده‌نوسێ) نه‌بووه.
خشته‌ی (4) باری گوزه‌رانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه
باری گوزه‌ران | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
زۆرباش | 5 | 8,33% |
مامناوه‌ندی | 28 | 46,66% |
باش | 25 | 41,66% |
خراپ | 2 | 3,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (4) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (46,66%) ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان باری گوزه‌رانیان (مامناوه‌ندییه)، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (41,66%)ی له ئاستێكی (باش)دان، به‌ڵام ڕێژه‌ی (8,33%) ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان له ئاستێكی (زۆر باش)دان، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (3,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان باری گوزه‌رانیان (خراپ)ه.
خشته‌ی (5) ئه‌ندامبوونی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه له كۆمه‌ڵه‌و (NGO)كاندا
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 28 | 46,66% |
نه‌خێر | 32 | 53,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (5) بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕێژه‌ی (53,33%) ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ئه‌ندام نین له هیچ كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و ناوه‌ند و NGO یه‌كدا، به‌ڵام ڕێژه‌ی (46,66%) یان ئه‌ندام و كارمه‌ندن له كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی و ناوه‌ند و NGO یه‌كاندا . له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی زۆری نمونهكهمان ئه‌ندام نین له كۆمه‌ڵه‌و NGO كاندا.
خشته‌ی (6) ئاستی توانایی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری گرفته خێزانییه‌كاندا
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
زۆرباش | ــــــــــــــــــــ | ــــــــــــــــــــــــ |
مامناوه‌ندی | 29 | 48,33% |
باش | 5 | 8,33% |
خراپ | 19 | 31,66% |
نازانم | 7 | 11,66% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (6)دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (48,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه له ئاستێكی (مامناوه‌ندی) ده‌یانبینن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (31,66%)ی ئاستێكی (خراپ)دا ده‌یانبینن، كه‌چی ڕێژه‌ی (11,66%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه (نازانن) كاركردنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له چ ئاستێكدایه، به‌ڵام ڕیژه‌ی (8,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ئاستێكی (باش)دا ده‌بینن . له ئه‌نجامی خستنه ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه: به‌ڕای تۆ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری (گرفته خێزانیه‌كان) دامه‌زراون له چ ئاستێكدا ده‌یانبینی؟
هه‌روه‌ك له خشته‌ی(6) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به بۆچوونی ڕێژه‌ی زۆرینه كاركردنی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ئاستێكی (مامناوه‌ندی)دان. ئه‌م ڕێژه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ناو (خێزان) له ئاستێكی (مامناوه‌ندی)دا كاریگه‌ریان دروستكردووه، واتا نه له ئاستێكی (خراپ)دا ده‌ركه‌وتوون، نه له ئاستێكی (باش) یان (زۆرباش)دا توانیویانه خۆیان بناسێنن.
خشته‌ی (7) توانای كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ئاست گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 1 | 1,66% |
هه‌ندێجار | 28 | 46,66% |
نه‌خێر | 24 | 40 % |
نازانم | 7 | 11,66% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه هه‌روه‌ك له خشته‌ی (7) و له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا: كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی (كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی) توانیویانه له ئاست گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا رۆڵ ببینن؟
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (46,66%) ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (هه‌ندێجار) توانیویانه له ئاست گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان رۆڵ ببینن، به‌ڵام ڕێژه‌ی (40%) یان پێیان وابوو كه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون به (نه‌خێر)وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (11,66%) ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان (نازانن) كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان له چ ئاستێكدان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان ، به‌ڵام ڕێژه‌ی ته‌نیا (1,66%) یان پێیانوابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن.
له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێیان وابوو كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان توانیویانه (هه‌ندێكجار) له‌ئاست گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا رۆڵ ببینن، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش نزیكه له ئه‌نجامی وه‌ڵامی پرسیاری خشته‌ی ژماره (6).
خشته‌ی (8) په‌نابردنه به‌ر كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له‌كاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گرفته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 1 | 1,66% |
هه‌ندێجار | 22 | 55% |
نه‌خێر | 26 | 43,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌كاتی خستنه ڕووی پرسیاری (ئایا پێتوایه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌كاتی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی گرفته ئاڵۆزه‌كانیان “له ده‌ره‌وه‌ی خێزان: په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان؟). له ئه‌نجامدا هه‌روه‌ك له‌خشته‌ی ژماره(8) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (55%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كه (هه‌ندێكجار) تاكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان له كاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گرفته ئاڵۆزهكانیاندا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به‌ڵام (43,33%)ی پێیان وابوو (نه‌خێر) تاكه‌كان له‌كاتی ڕووبه‌ڕوو بونه‌ی گرفته‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان به‌هیچ جۆرێك نابه‌نه به‌ر كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، هه‌روه‌ها (1,66%)یش به (به‌ڵێ) وه‌ڵامی پرسیارهكهیان داوه‌ته‌وه. له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (55%)تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێیانوابوو كه (هه‌ندێكجار) تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای خێزان له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته ئاڵۆزهكانیاندا په‌نا بۆ كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌به‌ن، ئه‌نجامی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش نزیكه له ئه‌نجامی وه‌ڵامی خشته‌ی ژماره(6)و خشته‌ی ژماره. (7)
خشته‌ی (9) متمانه‌ی خێزانه‌كان به كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ئاست چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناو خێزان
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | ـــــــــــــــــــ | ـــــــــــــــــ |
هه‌ندێجار | 33 | 55% |
نه‌خێر | 22 | 36,66% |
نازانم | 5 | 8,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (9) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (55%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كه (هه‌ندێكجار) خێزانه‌كان (متمانه‌یان به كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌یه) بۆ چاره‌سه‌ری گرفته خێزانیه‌كانیان، ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (36,66%)ی تاكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌یانتوانیوه متمانه‌ی خێزانه‌كان به‌ده‌ست بێنن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، ، به‌ڵام ڕێژه‌ی (8,33%)ی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی متمانه‌ی خێزانه‌كان به كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرترین ڕێژه پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی توانیویانه (تا ڕاده‌یه‌ك) متمانه‌ی خێزانه‌كان به‌ده‌ست بێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان .
خشته‌ی (10) هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ دادگا و دامه‌زراوه یاساییه‌كان له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 6 | 10% |
هه‌ندێجار | 33 | 38,33% |
نه‌خێر | 14 | 23,33% |
نازانم | 17 | 28,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (10) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (38,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو (هه‌ندێجار) كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی توانیویانه له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دادگا‌و دامه‌زراوه یاساییه‌كان بكه‌ن، ڕێژه‌ی (28,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بووه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (23,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابووه كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ دادگا و دامه‌زراوه یاساییه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵام ڕێژه‌ی (10%) تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان وه‌ڵامیان به (به‌ڵێ)یه‌و پێیان وابوو كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دادگا‌و دامه‌زراوه یاساییه‌كان ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌كاته (38,33%) پێیان وابوو كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (هه‌ندێجار) هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ دادگا و دامه‌زراوه یاساییه‌كاندا له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
خشته‌ی (11) ڕێگربونی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌رده‌م ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 39 | 65% |
هه‌ندێجار | 13 | 20% |
نه‌خێر | 9 | 15% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (11) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (65%)ی نمونه‌ی تاكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (ڕێگرن له‌به‌رده‌م هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی)، به‌ڵام ڕێژه‌ی (20%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو داب ونه‌ریته كۆمهڵایهتییهگان (هه‌ندێجار) ڕێگرن له به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئامانجی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ، هه‌روه‌ها ڕیژه‌ی (15%)ی پێیان وابوو نه‌ریته كۆمهڵایهتییبهكان نابنه كۆسپ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كاندا.له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرترین ڕێژه(65%) پێیان وابوو دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێگرن له‌به‌رده‌م كاركردنی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
خشته‌ی (12) ڕه‌زامه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ئه‌و گرفتانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چاره‌سه‌رده‌كرێت له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 20 | 33.33% |
هه‌ندێجار | 9 | 15% |
نه‌خێر | 12 | 20% |
نازانم | 19 | 31,66% |
كۆی گشتی | 60 | 99,99% |
له‌خشته‌ی (12) له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا: پێتباشه ئه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه؟، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (33,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان (پێیان باش بوو) ئه‌و گرفتانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوبكرێنه‌وه، ڕێژه‌ی (31,66%) شیان (هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه نازانن)، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (20%)ی (پێیان باش نه‌بوو) بڵاوبكرێنه‌وه، ڕێژه‌ی (15%)ی تاكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان باش بوو (هه‌ندێكجار) بڵاوبكرێنه‌وه.
له‌ئه‌نجامدا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕێژه‌ی زۆرینه ده‌نگی به(به‌ڵێ) داوه، واتا بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به پۆزه‌تیڤ ده‌زانن .
خشته‌ی (13) ڕای نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 19 | 31,66% |
هه‌ندێكیان | 33 | 55% |
نه‌خێر | 4 | 6,66% |
نازانم | 4 | 6,66% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (13) له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه: (به‌ڕای تۆ كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دامه‌زراون؟)، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی(55%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێیان وابوو كه (هه‌ندێك له كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی) له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تدا دامه‌زراون، به‌ڵام ڕێژه‌ی (31,66%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كه كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیدا دانه‌مه‌زراون، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (6,66%) یان پێیان وابوو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ڕۆڵ ناگێڕێت له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ك به‌ڕێژه‌ی (6,66%) شیان هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بووه. له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رزترین ڕێژه‌ی تاكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه (55%) پێیان وایه كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (هه‌ندێكیان) له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا دامه‌زراون.
خشته‌ی (14) پاشكۆ بوونی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 30 | 33,33% |
زۆربه‌یان | 21 | 35% |
هه‌ندێكیان | 13 | 31,66% |
نه‌خێر | 3 | 5% |
نازانم | 3 | 5% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی(14)و له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا: (پێتوایه كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان پاشكۆی پارته سیاسییه‌كانن)؟ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی (33,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێیان وابووكه (به‌ڵێ) كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كوردستان پاشكۆی پارته سیاسییه‌كانن، به‌ڵام ڕێژه‌ی (35%)ی تاكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌كوردستان (زۆربه‌یان) پاشكۆی پارتهسیاسییهكانن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (31,66%) شیان پێیان وابوو كه (هه‌ندێك) له كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پاشكۆی پارتهسیاسییهكانن، به‌ڵام ڕێژه‌ی (5%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشكۆی پارته سیاسییه‌كان نین، هه‌روه‌ك ڕێژه‌ی (5%)یشیان هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بوو، له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كۆمه‌ڵه و NGO كان له كوردستان نه‌یانتوانیووه له‌ژێر كاریگه‌ری پارته سیاسییه‌كان بێنه ده‌ره‌وه.
خشته‌ی (15) ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاركردنی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
زاڵبوونی داب و نه‌ریته‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان | 22 | 36.66% |
لاوازی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی | 22 | 36,66% |
دروست نه‌كردنی متمانه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا | 11 | 18,33% |
هه‌زمنه‌كردنی پرۆسه‌ی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه | 5 | 8,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (15) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڕێژه‌ی (36,66%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو زاڵبوونی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاسته‌نگی یه‌كه‌می به‌رده‌م كاركردنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه، ،ڕێژه‌ی(36.66%)یان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ لاوازی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێژه‌ی (18,33) یان پێیان وابو كۆمه‌ڵه‌و NGOكان نه‌یانتوانیوه متمانه دروست بكه‌ن له‌ناو كایه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ڕێژه‌ی (8,33)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان هه‌زم نه‌كردنی پرۆسه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاسته‌نگێكی لاواز ده‌زانن له‌به‌رده‌م كاركردنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان. له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كاریگه‌ری نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌گه‌وره‌ترین كۆسپ ده‌زانن له به‌رده‌م ئه‌كتیڤ بوونی كاری كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
خشته‌ی (16) ڕێگربوونی حكومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕوون ده‌كاته‌وه.
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
نه‌خێر | 25 | 41,99% |
به‌ڵێ | 21 | 35% |
هه‌ندێجار | 14 | 23,33% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (16) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ڕێژه‌ی(41,66%) یان پێیان وابوو كه حكومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان نه‌بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی (35%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو حكومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان بونه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان. ڕێژه‌ی (23,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو (هه‌ندێجار) حكومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان بوونه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ، هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ماندا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت زۆرترین ڕێژه‌ی(41,99%) پێیان وابوو حكومه‌ت وپارته سیاسییه‌كان نه‌بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ به‌كارنه‌هێناوه.
خشته‌ی (17) دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و NGO كان وه‌كو دیارده‌یه‌كی (لاسایی كردنه‌وه‌و چاولێكه‌ری) ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 25 | 41,66% |
تاڕاده‌یه‌ك | 21 | 35% |
نه‌خێر | 11 | 18,33% |
نازانم | 3 | 5% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (17) و له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا: (دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان بۆته دیارده‌یه‌كی (لاساییكردنه‌وه‌و چاولێكه‌ری)؟ ئه‌وه‌مان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ڕێژه‌ی(41,66%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كه (به‌ڵێ) دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و NGO كان بۆته (لاساییكردنه‌وه‌و چاولێكه‌ری)، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی(35%) پێیان وابوو دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان (تاڕاده‌یه‌ك) بۆته لاساییكردنه‌وه‌و چاولێكه‌ری، به‌ڵام ڕێژه‌ی(18,33%) پێیان وابوو دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و NGO كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی بهلاساییكردنهوهو چاو لێكهرییهوه نیه، ڕێژه‌ی(5%) هیچ زانیارییه‌كیان لهسهرپرۆسهكه نه‌بوو. له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرترین رێژه‌ی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابووه كه دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و NGO كان وه‌ك دیارده‌یه‌كی لاساییكردنه‌وه‌و چاولێكه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت ؟ كه به ڕێژه‌ی (41,66%)ده‌نگیان به (به‌ڵێ) داوه.
خشته‌ی (18) داڕشتنی پلان بۆ پڕۆسه‌ی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 11 | 18,33% |
تاڕاده‌یه‌ك | 19 | 31,66% |
نه‌خێر | 24 | 40% |
نازانم | 6 | 10% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (18) و له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا : (كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پلانی چڕیان هه‌بووه بۆ پڕۆسه‌ی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی)؟ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڕێژه‌ی (40%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیانوابوو كه پڕۆسه‌ی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی پلانی چڕی بۆ دانه‌ڕێژراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه، به‌ڵام ڕێژه‌ی (31,66%) یان پێیان وابوو كه (تاڕاده‌یه‌ك) كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پلانی چڕیان هه‌بووه بۆ پڕۆسه‌ی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێژه‌ی (18,33%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان وای بۆده‌چن كه (به‌ڵێ) پرۆسه‌ی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی پلانی چڕی بۆ داڕێژراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی (10%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نه‌بوو. له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان نه‌یانتوانیوه پلانی چڕ دابڕێژن بۆئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكو (تاراده‌یه‌ك) توانیویانه پلانی چڕیان بۆ پڕۆسه‌كه هه‌بێ.
خشته‌ی (19) ئاستی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان وپێشێلكاریانهی دژ به ئافره‌تان ده‌كرێت ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
زۆرباش | 4 | 6,66% |
باش | 24 | 39,99% |
تاڕاده‌یه‌ك | 17 | 28,33% |
نه‌خێر | 15 | 25% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له خشته‌ی (19) له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا : (كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چ رۆڵێكیان هه‌بووه له ئاست رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و تاوان و پێشێلكاریانه‌ی كه رووبه‌رووی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه)؟، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ڕێژه‌ی(39,99%) یان پێیان وابووه كه كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (رۆڵێكی باشیان هه‌بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تاوان و پێشێلكاریه‌كانی دژبه ئافره‌تان)، به‌ڵام ڕێژه‌ی (28.33%) ڕایان وابوو (تاڕاده‌یه‌ك) كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان رۆڵیان هه‌بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی دژ به‌ئافره‌تان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (25%) پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان هیچ رۆڵێكیان نه‌گێڕاوه بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت ده‌كرێت. ، ڕێژه‌ی (6.66%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان زۆرباش كاریانكردووه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی دژبه‌ئافره‌تان ده‌كرێت .له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌ی زۆرینه‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابووه كه كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رۆڵێكی (باش)یان گێڕاوه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاری و تاوان ومهترسیانهی دژی ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت ده‌كرێت.
خشته‌ی (20) ڕاده‌ی پابه‌ندبوونی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به یاساكانی رێكخراوه‌كان و پڕۆگرام وپه‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیان ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 12 | 20% |
هه‌ندێجار | 26 | 43,33% |
نه‌خێر | 9 | 15% |
نازانم | 13 | 21.66% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (20) له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا: (كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تاچه‌ند پابه‌ند بوون به ناوه‌رۆكی یاساكانی رێكخراوه‌كان و پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیان)؟، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ڕێژه‌ی (43.33%)یان ڕایان وابوو كه (هه‌ندێجار) كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پابه‌ند بوون به یاساكانی كۆمه‌ڵه‌كان رێكخراوه‌كان و پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیان، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی(21,66) یان هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بووه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی پرسیاره‌كه، ڕێژه‌ی(20%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان توانیویانه پابه‌ندبن به‌یاساكانی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان و پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیان ، به‌ڵام ڕێژه‌ی (15%) یان رایان وابووه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندنین به یاساكانی په‌رله‌مان و پڕۆگرام وپه‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیانه‌وه.
له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ، زۆرترین ڕێژه‌ی تاكه‌كانی نمونه‌كه پێیان وابووه كه(هه‌ندێكجار) كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان پابه‌ندن به بڕگه و به‌نده‌كانی یاساكانی ڕێكخراوه‌كان كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و له‌گه‌ڵ پابه‌ندبونیان به پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕێكخراوه‌كانیان.
خشته‌ی (21) ڕۆڵی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له دروستكردنی گۆڕان له‌ده‌زگاو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕوون ده‌كاته‌وه
وه‌ڵامه‌كان | ژماره | ڕێژه‌ی سه‌دی |
به‌ڵێ | 15 | 25% |
نه‌خێر | 45 | 75% |
كۆی گشتی | 60 | 100% |
له‌خشته‌ی (21) له ئه‌نجامی خسته‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی كه : (كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی توانیویانه رۆڵی كاریگه‌ر ببینن له دروستكردنی پڕۆسه‌ی گۆڕان له ده‌زگاو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا)؟، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڕێژه‌ی (75%) یان پێیان وابوو كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان نه‌یانتوانیوه رۆڵی كاریگه‌ر ببینن له دروستكردنی پڕۆسه‌ی گۆڕان له ده‌زگاو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (25%)ی تاكه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان پێیان وابووه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان نه‌یانتوانیوه رۆڵی كاریگه‌ر ببینن له دروستكردنی پڕۆسه‌ی گۆڕان له ده‌زگاو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌ڵام لهئهنجامداو به‌پێی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه بێ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراو مه‌ده‌نییه‌كان نه‌یانتوانیوه به پێی پێویست گۆڕان له‌ناو ده‌زگاو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بكه‌ن.
ده‌رئه‌نجامه‌كان
- هه‌وڵی كه‌مینه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌و كاڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند دیارده‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر گۆڕین و هه‌مواركردنی به‌شێك له‌یاساكانی عێڕاقی و ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی نوێی كوردستانی، له‌پێناو باشتركردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی.
- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵه‌كان له ئاست چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ناو ده‌زگای (خێزان)و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی خێزان) توانیویانه رۆڵێكی (مامناوه‌ندی) ببین، واتا نه توانیویانه كاریگه‌ری (زۆر به‌هێز) بهجێبهێڵن، نه هێنده‌ش كه‌مته‌رخه‌م و لاواز ده‌ركه‌وتوون له ئاست دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كان.
- كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (هه‌ندێجار) له هه‌وڵدابوون بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (دادگا‌و دامه‌زراوه یاساییه‌كان) بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان، واتا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی (به‌رپرسیارانه) هه‌وڵیان بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی نه‌داوه له‌گه‌ڵ دادگا‌و دامه‌زراوه یاساییه‌كان.
- كاریگه‌ری نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه نێگه‌تیڤه‌كان ئاسته‌نگێكی به‌هێزی دروستكردووه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بڕگه‌و خاڵانه‌ی كه له به‌ندی (ئامانجه‌كان)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیاندا بۆی دامه‌زراون، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خاته‌ڕوو كه كاری كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی مۆدێلێكی نوێیه‌و به‌ره‌یه‌كی كۆنهخوازیش ئه‌م مۆدێله نوێیه به هێزێكی دژبه نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی ده‌زانێ.
- زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌نگژه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كان ، ئه‌وه‌نده‌ی له پێناو (به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییدا) دامه‌زراون ئه‌وه‌نده له پێناو له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا دانه‌مه‌زراون.
- هه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجامێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه پێیانوایه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌جێندای پارته سیاسییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆمان ده‌خاته‌ڕوو كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ، بۆ جێه‌جێكردنی ئه‌جێندای پارته سیاسییه‌كان دانه‌مه‌زراون، به‌ڵكو به‌ناوی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای خۆیان دامه‌زرێنراون له بواری پسپۆڕی جۆراوجۆردا كه له پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆیاندا بۆی دامه‌زراون، ئه‌گه‌رچی دیوێكی تری توێژینه‌وه‌كه ئه‌و راستیه‌شمان بۆ ده‌رده‌خات كه له‌پاڵ ئه‌م دهرئهنجامهشدا ، كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان بونه‌ته پاشكۆی پارته سیاسییه‌كانن و نه‌یانتوانیوه سه‌ربه‌خۆیانه په‌ره به ئه‌جێندای رێكخراوه‌یی خۆیان بده‌ن.
- كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رۆڵێكی (باش)یان هه‌بووه له‌ئاست چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ره‌گه‌زی (ئافره‌ت) بۆته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، واتا نه رۆڵێكی (زۆرباش)یان هه‌بووه، نه كهمتهرخهمیشیان نواندووه له‌م بواره‌دا، (باسی سێیه‌م) له (ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م)ی توێژینه‌وه‌كه‌مان به دوورودرێژی ئه‌و راستییه‌مان بۆ دووپاتده‌كاته‌وه.
- زۆرینه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌یانتوانیوه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه بكه‌ن كه وه‌كو (ئامانج) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی كاركردنیاندا مۆڵه‌تی كاركردنیان پێوهرگرتووهو له پێناویدا بۆی دامه‌زراون ، چونكه زۆرینه‌یان (ئامانج)ه‌كانیان له توانای راسته‌قینه‌ی خۆیان باڵاترن و هه‌ندێكیشیان به‌بێ خوێندنه‌وه‌و له‌به‌رچاو گرتنی ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستان داڕێژراون، له‌كاتێكدا پێویسته ئامانجه‌كانی هه‌ر ڕێكخراوێك به‌جۆرێك دابڕێژرێت كه له‌گه‌ڵ (فاكتی كۆمه‌ڵایه‌تی)دا یهكانگیربێ و توانای جێبه‌جێكردنیان هه‌بێ.
ڕاسپارده‌كان
به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌تیش گرفته ئاڵۆزه‌كانی ناو ده‌زگای خێزان، به پێویستی ده‌زانین چه‌ند (ڕاسپارده)یه‌ك له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بخه‌ینه‌ڕوو :
- كردنه‌وه‌ی هۆبه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاری كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی ئه‌م هۆبه‌یه گه‌یاندنی ڕه‌وشی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و ئاسته‌نگه‌كانی كاركردنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بێ به (سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان)، پێویسته كاسانێك بۆ ئه‌م هۆبه‌یه دیاری بكرێن كه (شاره‌زایی و ئه‌زموونی رێكخراوه‌یی) بكرێته پێوه‌ر به‌ر له هه‌ر پێوه‌رێكی تر.
- پێویسته له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆبه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی دۆخی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان دابمه‌زرێنرێت، تاكو له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی ئه‌و پێشێلكاری و توندوتیژیانه بكه‌ن كه رووبه‌ڕووی ره‌گه‌زی ئافره‌ت ده‌بێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
- له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه چاوێكی ورد به یاسای ژماره (18)ی ساڵی(1993)ی تایبه‌ت به (كۆمه‌ڵه‌كان، بنكه وناوه‌نده ڕوناكبیریهكان، یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كان، سه‌ندیكاكان) بخشێنرێته‌وه.
- بۆ دروستكردنی گۆڕانكاری ریشه‌یی، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردنی پڕۆژه‌ی درێژخایه‌ن و كاركردن بۆ (سێكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) بكاته مه‌رج بۆ پشتیوانی دارایی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بكات.
- هه‌مواركردنی یاسای (داواكاری گشتی) تا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێ به داواكارانی گشتی به ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی مافی گشتی له‌رێگه‌ی له دادگاكانه‌وه ، چونكه تا ئێستا وه‌ك پێویست ده‌زگای داواكاری گشتی نه‌یتوانیوه متمانه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست بهێنێت.
لیستی سه‌رچاوه‌كان
یه‌كه‌م: په‌رتووكه كوردییه‌كان
- دامه‌زراوه‌ی میهه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هێزێكی نوێ، و: كۆسار فه‌تاحی، ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر،2006 .
- رابینز، ستیفان، ململانێ و گۆڕانكاری ڕێكخراوه‌یی، و: ئه‌بوبه‌كر خۆشناو، به‌شی ڕوناكبیری مه‌كته‌بی رێكخستنی (ی.ن.ك) ، سلێمانی ،2000،
- ره‌مه‌زان، عه‌تا ئه‌حمه‌د، كاری رێكخراوه‌یی له‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، بێ چاپخانه، سلێمانی ،1999.
- سليم، د. شاكرمصطفي، قاموس الانثروبولوجيا، مطبعة كويت، كويت، 1981.
- كۆمه‌ڵێك دانه‌ر، ڕێكخراوه‌كان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م دا، و: محه‌مه‌د مسته‌فا قه‌ره‌داغی، مركز مشروعات الدولیه الخاصه، بێ مێژوو.
- یاسای ڕێكخراوه كوردستانیه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌قایعی كوردستان، هه‌ولێر، 2001.
دووه‌م: په‌رتوكه عه‌ره‌بییه‌كان
- الحسن، الحسني، د.احسان محمد و د.عبدالمنعم، طرق البحث الاجتماعي، دارالكتب للطباعة والنشر جامعة الموصل، 1989.
- حسن، د.عبدالباسط محمد، اصول البحث الاجتماعي، طبعة12، مكتبة وهبة، قاهرة، 1998.
- محمد، عبدالمجيد طاش، مصطلحات ومفاهيم انجليزية في الخدمة الاجتماعية، مكتبة العبيكان للنشر الرياض، المملكة العربية السعودية، 2002.
- معتوق، د.فريدريك ، معجم العلوم الاجتماعية، اكاديمية انثروناشيونال، لبنان،1993.
- ميشيل، د.دينكن، معجم علم الاجتماع، ترجمة د. احسان محمد الحسن، دارالحرية للطباعة، بغداد،1980.
سێیه‌م: گۆڤاره‌كان
- ئیروانی، موسلیح عه‌بدولقه‌هار، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئاسته‌نگه‌كانی، گۆڤاری سه‌نته‌ری برایه‌تی، ژماره 15، 2001.
- شیاع، كامیل، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، گۆڤاری سه‌نته‌ری برایه‌تی، ژماره23 ، به‌هاری 2002.
- عه‌لی، دانا حه‌سه‌ن، رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌دروستكردنی بڕیاردا، گۆڤاری خامه، ژماره 2، زستانی 2006.
چواره‌م: ماڵپه‌ڕه‌كان
- ابوبكر ارميلة، مفهوم الاصلاح ام اصلاح المفاهيم اولا، ليبيا، 2005، متاح علي الموقع الالكتروني التاليlibyanwritersclub.com
- وهاب شاه محمد، كامیان بكه‌ینه قوربانی ئه‌ویتر، هه‌ولێر، 2006. kurdistan4news.com
- تيسير محيسن، محاولة اولية للتاصيل في مفهوم الاصلاح، ،2005،متاح علي الموقع الالكتروني التالي(www.sis.gov.ps )
- احمد الرحال، الاصلاح فكرة و مشروعا، مجلة اقلام عدد العاشر، مغرب،2004، متاح علي الموقع الالكتروني التالي(aqlamonline.com ).
- عبدالغفار شكر، نشأة وتطور المجتمع المدني، مكوناته واطاره التنظيمي ،2005، موقع rezgar.com .
ئاری ره‌فیق شفیق
برِوانامه زانستى:
– بڕوانامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی مەنسوورە لە میسر، بە پلەی شەرەف
ناونیشانی تێزەکەم: ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دەرکردن و هەموارکردنەوەی ئەم یاسایانەدا
ئەوان خەریکی گەیشتن بە ئامانجەکانی یەکسانی جێندەرین.
– بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی لە فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سەلاحەدین
– بڕوانامەی دبلۆم لە بەڕێوەبردنی یاسایی، پەیمانگای تەکنیکی هەولێر.
بڕوانامەی دبلۆم لە یەکسانی جێندەری لە زانکۆی ئۆسالا لە سوید
ئةزموونى ئيدارى :
– لە ساڵی 2002 تا 2007 بەرپرسی بەشی حزبە سیاسییەکان بووە لە وەزارەت
من لە ناوخۆدا کارم دەکرد.
– لە ساڵی 2007 سەرۆکی حکومەت بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕاسپارد.
وەک بەرپرسی یەکەمی ئەم بەشە لە وەزارەتی ناوخۆ دامەزرام.
– ئێستا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیم بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە وەزارەتی ناوخۆ.
بواری توێژینەوە:
ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی تیۆری بەناونیشانی “میدیا و ئاسایشی کۆمەڵایەتی” لە…
٢٠١٢.
– نووسین و دەستکاریکردنی کتێبێکی نوێ بە ناوی “ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هێزی پێنجەم”.
لە هەرێمی کوردستان.
– نووسین و ئامادەکردنی ڕێنوێنییەک بۆ چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان، بەناونیشانی “گەورەبوون”.
کێشەی توندوتیژی (لە…
نووسین و ئامادەکردنی ڕێنماییەکی هاوبەش بەناونیشانی (ڕێنمایی بۆ سکاڵا و ڕێکارەکانی تاوان).
٢٠٢١. ….
ئاری ره‌فیق شفیق : یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، وەزارەتی ناوخۆ، کوردستان – عێراق